محمد لادێ – ههولێر
گروپێکی میوزیکی کوردی، بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی وڵاتێکی ئەفریقا بەشداری دەکەن.
گروپی میوزیکی دەربەندیخان وەک نوێنەی هونەری کوردی بەشداری لە فیستیڤاڵێکی میوزیکی جیهانی لە وڵاتی تونس دەکات و وەک تاکە گروپی میوزیکی کوردی هاوشانی نەتەوەکانی تر میوزیکی کوردی لە فیستیڤاڵەکەدا پێشکەش دەکەن.
گرووپی موزیکی دەربەندیخان، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخانە، بەشێوەیەکی فەرمی، بانگهێشتکراون بۆ بەشدارییکردن لە فێستیڤاڵی موزیکی جیهانیی لە تونس، کە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لە شاری توبروقەی وڵاتی تونس بەردەوام دەبێت؛ لەوێ چەندین گرووپی هونەریی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن و هەر نەتەوەیەک هونەر و میوزیک و گۆرانی خۆی نماییش دەکات، گرووپی موزیکی دەربەندیخانیش، نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئاواز و موزیکی کوردی، پێشکەش دەکەنە گەلانی جیهان؛ ئامانجی سەرەکییش لە بەڕێوەچوونی ئەو فێستیڤاڵە، ناساندنی هونەر و کولتووری گەلانە کە کولتوری نەتەوە جیاوازەکان بە جیهان و ئاواز و موزیکیان دەناسێنێت.

