رۆژنامەی ھەولێر

چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی دۆڵى سماقولی

 

بە درێژى نزیکەى 24 کیلۆمەتر، دەستکرا بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی دۆڵى سماقولی، لە مەفرەقی زیارەت تا دەگاتە بەنداوی سماقولی.

کارەکان کە لەلایەن تیمەکانى چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت بریتیە لە، هەڵکەندن و توندوتۆڵکردنەوەى ژێرەوەى ئەو شوێنانەى کە تێکچوون، هەروەها چاککردنەوەى چاڵ و شکست و قیڕتاوکردنەوەى هەموو ئەو جێگایانەى شەقامەکە، کە پێویستن.