رۆژنامەی ھەولێر

مـێـروولـەی بـەخـشـنـدە

تەنکە مجید ویسی

ڕۆژێک لە ڕۆژان مێروولەیەک، بەناو گژوگیادا دەگەڕا بۆ ئەوەی خواردن بۆ خۆی پەیدا بکات،
چەند گەڵا دارێکی هەڵدایەوە تا بتوانێ دەنکە گەنمێک بدۆزێتەوە و بیخوات، زۆر ماندوو دیاربوو هیچی بۆ نەدۆزرایەوە.
لەم کاتەدا بیرۆکەیەکی جیاوازی بەمێشکدا هات و گوتی‌‌‌: با بچم ئاوێنە بهێنم بۆ دۆزینەوەی دەنکە گەنمەکان.
هەوڵی خۆیدا بەم ئاوینەیە، چەند دەنکە گەنمێک بدۆزێتەوە ئەملا گەڕا هیچی دەست نەکەوت، ئەولا گەڕا هەر هیچی دەست نەکەوت.
گەڕایەوە بەبێ ئەوەی هیچی دەست بکەوێت. بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ گیتارەکەی ڕۆیشتەوە بۆ هەمان شوێن و دەستی کرد بەژەنینی گیتارەکەی: دەی دەی وەرنەدەرەوە سەمابکەن٫ دەنکە گەنمەکان من بۆ ئێوە مۆسیقا دەژەنم، با سەمابکەین بەیەکەوە… ئەوە بۆ سەماناکەن گەنمەکان ئێوە لەکوێن بۆچی دەرناکەون؟
ئەم هەوڵەشی بێ سوود بوو، زۆر دڵگران بوو، ئەمجارەیان بیرۆکەیەکی تری بۆ هات و گوتی: بەیانی پەرتووکێکی چیرۆک دەهێنم، بۆ هەمان شوێن، چیرۆکی بە پێز بۆ دەنکە گەنمەکان دەخوێنمەوە، ئەوکاتە هەر هەموویان دێنە دەرەوە، منیش خێرا خێرا کۆیان دەکەمەوە!
بەیانی هەرزوو بەخۆی و پەرتووکێکی چیرۆک بەڕێ کەوت و گەیشتە شوێنی مەبەست، دانیشت و دەستیکرد بە خوێندنەوەی چیرۆک، لە بەرخۆیەوە دەیگوت: خێراکەن دەنکە گەنمەکان زوو وەرنە دەرەوە، دووایی باران دەبارێت و هەمووتان ژێر ئاو دەکەون ئەوسا دەخنکێن! وەرنە دەرەوە لەگەڵ من یاری بکەن ئێوارەش لەلای من نان بخۆن.
زۆر ماندوو ببوو هەر خەریکی خوێندنەوە بوو، کەچی هیچ دەنکە گەنمێک دەرنەکەوت.
مێروولەکە زۆر دڵگران بوو، هەر لەبەر خۆیەوە دەیگوت: باشە بۆ گەنمەکان بەدەنگی من نایەنە دەرەوە؟
هەر کۆڵی نەدا ڕۆژ بەڕۆژ بیرۆکەی چاکتری بۆ دەهات، ئەمجارەیان گوتی: هەموو ڕۆژێک ئاو دەهێنم ئەم ژێر بەرد و گوڵانە ئاو دەدەم، تاکوو. دەنکە گەنمەکان گەورە دەبن و دەبنە هاوڕێی من.
دەستیکرد بە ئاودانی ئەو شوێنانەی کە هەموو ڕۆژێک سەردانی دەکردن و ئاوی دەهێنا، لەگەڵ خۆی. مێروولەکە بەردەوام بوو لەئاودانی شوێنەکە، دوای چەند هەفتەیەک مێروولەکە گەڕایەوە و بینی چەند گوڵێکی جوان سەریان بەرز کردۆتەوە، لەولاوە دەنکە گەنمەکان سەمایان دەکرد، مێروولەکە لە خۆشیدا ئاهەنگی شادی دەگێڕا.
گوتی: دەی با سەمای خۆشی بکەین، لەو کاتەدا دەنکە گەنمێک وەڵامی دایەوە پێیگووت: ئەی مێروولەی بەخشندە تۆ نەبوویتایە ئێمە ئێستا لەژیاندا نەدەبووین.
مێروولەکە بە سەر سووڕمانەوە گوتی: بۆ من چیم کردووە؟! دەنکە گەمەکە گوتی: تۆ مێروولەیەکی بەخشندەی، هەموو ڕۆژێک تینووێتی ئێمەت دەشکاند، تۆ نەتهێشت ئێمە وشکبین، هەرتۆ بوویتە مایەی ژیانی ئێمە.
مێروولەکە گوتی: باشە، بەڵام لەڕاستیدا من ئەوەم کرد تاکو ئێوە گەورە بکەم و منیش برسیم نەبێ لە وەرزی زستاندا، دەنکە گەنم: ئێمەش ئەوە دەزانین، بەڵام کەی دەنکەکانمان زەرد بوو ئەو کاتە تۆ دەتوانی بمان بەیتەوە بۆلای خۆت و بمان خۆیت. مێروولەکە گوتی: کەواتە هەردووکمان بەخشندەین بۆ یەکتری.
دوای چەند مانگێک مێروولەکە گەڕایەوە هەمان شوێن بۆ کۆکردنەوەی دەنکە گەنمەکانی، بەدڵخۆشیەوە لەبەرخۆیەوە دەیگوت: ئەو کاتانە چەند خۆش بوون، ئێستاش بەرهەمی خۆم دەخۆم، هیچ کارێک لەژیاندا بەبێ ماندووبوون نایەتە بەرهەم و دەبێت هەوڵی بۆ بدەیت.