ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له حه‌سه‌ن محه‌مه‌د زه‌مان باڵيۆزى ده‌وڵه‌تى كوێت له عێراق كرد.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارييه‌كانى كوێت بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسه‌كانى نێوان كوێت و عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه خزمه‌ت به هه‌ردوولا و به ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌كات.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى كوێت دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى هه‌موو هه‌وڵێكى چاره‌سه‌ری به لێكگه‌يشتن ده‌دات و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراقدا بدات، هه‌روه‌ها تيشكى خسته سه‌ر بايه‌خپێدانى وڵاته‌كه‌ى به دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا.
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى كوێتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.

