ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری د. دلۆڤان محمد، بەرێوەبەری گشتی تەندورستی هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەری گشتی هونەری هەولێر، بەمەبەستی هەواڵ پرسین، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی هونەرمەندی دیاری شانۆ و درامای کوردی و شاری هەولێر” خەلیل یابە کەریم”ی کرد.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی پرسی و هیوای لەش ساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست و هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی خۆشی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.
هەروەها مێژوو و کارە هونەرییەکانی و ڕۆڵی دیار و بەرچاووی هونەرمەندی لە ناوەندی هونەری شانۆ و درامای کوردی بەرز نرخاند.
لە لایەن خۆیەوە هونەرمەند خەلیل یابە کەریم، زۆر سوپاسی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر کرد و خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەیان نیشاندا.
لە کۆتایدا، پارێزگاری هەولێر، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا و قەلغانی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەش بە هونەرمەند کرد.

