رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ڕاگەیاندنکار و بێژەری تەلەفزیۆنی ( باوزیر عەبدوڵڵا )ی کرد

، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، لە ماڵەکەى خۆى سەردانی ڕاگەیاندنکار و بێژەری تەلەفزیۆنی ( باوزیر عەبدوڵڵا )ى کرد، کە ماوەیەکە باری تەندروستی ناجێگیرە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی و ڕێرەوە چارەسەرە پزیشکییەکانی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و لەش ساغی و تەندروستیەکی باشی بۆ خواست و هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی خۆشی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.
هەروەها مێژوو و ڕۆڵی دیار و بەرچاووی ناوبراوی وەک یەکەمین بێژەری زمانی عەرەبی لە ناوەندی ڕاگەیاندنی و میدیای کوردی بەرز نرخاند.
لە کۆتایشدا، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا و قەلغانی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەش کرد.