ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی ئاب، له ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه : تەنانەت ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەتان هی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق یان تابلۆی بیانیش بێت، پێویستە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، چونكه کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە هەرێمی کوردستان هه‌موو جۆره تابلۆیه‌ك ده‌خوێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له كاتی تیژڕۆیی یان سه‌رپێچیی هاتوچۆدا هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆماردەكرێت و دواتر سزای دارایی دەدرێن.

