خوسرەو جاف
به‌شی دووه‌م:
عادیله‌خانم په‌روه‌رده‌ی فه‌رهه‌نگی ده‌رباری ده‌سته‌ڵات و میرنشینی ئه‌رده‌لان بووه، ئه‌و خانمه زیره‌ك و لێزان و چاوكراوه له چاو عه‌شیره‌تێكی كۆچه‌ری وه‌ك جاف‌دا. فه‌رهه‌نگ و لێزانیی سیاسه‌تی له خولیادا دوورنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و چاوی بڕیوه‌ته پێگه و جێگه‌ی مه‌حموود پاشای براگه‌وره‌ی عوسمان پاشای مێردی، (خانم)، كه ناوی عادیله بووه و له شاری سنه‌یدا هاتووه‌ته دونیاوه و په‌روه‌رده بووه.
عادیلە خانم ژنی دووەمی عوسمان پاشای جاف و كچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقرانی شاری سنە بووە، ئافرەتێكی زیرەك و لێهاتوو كارزان و بەهێز و توانا، دۆستداری شیعر و شاعیر و ئەدەب، بەخشندە و دەستبڵاو و بەهیممەت بووه.
عادیلە خانم، قەدەغەی كردبوو لە دیوەخانەكەیدا بە زمانی توركی بدوێن، كاتێك ئینگلیز عێراق داگیر دەكەن و دەسەڵاتی كوردستان بە دەستەوە دەگرن، عادیلە خانم ئەوەی بۆ دەركەوتووە كەوا دەسەڵاتی دواكەوتووی عوسمانی كاتیان بەسەرچووە و ژیان و گوزەرانی دنیا وا پێویست دەكات لەگەڵ ئەو قودرەتە تازەیەدا مامەڵە بكرێت و لە دەست بە یەخەیی میللەتەكە بە دوور بێت. لە لایەكی ترەوە لەسەر موڵكداری و ناكۆكی موڵكایەتی و دەسەڵات لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفیدا، ناڕێكی دەكەوێتە نێوانیانەوە، ئەو ناكۆكییە رۆژ بە رۆژ پەرە دەسێنێت.
مینۆرسكی دەڵێت: لە ساڵی 1914دا رێگام كەوتە شاری هەڵەبجە چوومە خزمەتی عادیلە خانم، بە چاكی زمانی ئینگلیزی دەزانی، شاژنێك بوو بۆ خۆی، دیوانەكەی لە دیوانی شازادەكانی عەباسی دەچوو، تەواوی دەست و پەنجەی پڕ بوو لە ئەنگوستیلەی زێڕ و ئەڵماس، عادیلە خانم دایكی شاعیری نەمر ئەحمەد موختار جاف و تایەربەگی جاف بووە.
عادیله‌خانم ئافره‌تێكی هۆشیار و لێزان بووه، ئاگاداری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بووه، به‌تایبه‌تی گرژییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی عوسمانی و زنجیره ده‌سته‌ڵاتی قاجاری، كه فه‌رمانڕه‌وای سه‌رتاسه‌ری ئێرانیان به خوێن به‌ده‌ست هێناوه، ده‌سته‌ڵاتی قاجاری له هیچ ڕوویه‌كه‌وه، له كردار و ڕه‌فتاری مه‌حموودپاشا ڕازی نه‌بووه، له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تی عوسمانیش له كرداری ڕازی نه‌بووه.
مه‌حموود پاشا ئاڵۆز و ناڕازی بووه، ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته كه له هیچ بوارێكدا دانوله‌یان پێكه‌وه نه‌كوڵاوه و له ته‌واوی بواره‌كاندا له دوو سه‌نگه‌ری جیاواز له یه‌ك فكریان كردبوویه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته جیاواز له ده‌سته‌ڵاتی سه‌فه‌ویه شۆڕبووه‌ته‌وه ناو ده‌سته‌ڵاتی قاجاری، زیاتر له هه‌زار و پێنج سه‌د كیلۆمه‌تر هاوسنووربوونه و جگه له جیاوازیی مه‌زهه‌ب، كه هه‌ردوو ڕایان له‌و ڕووه‌وه ده‌مارگرژیی له كرده‌وه‌كانیان دژ به‌یه‌ك ئاشكرا و نمایان بووه. جگه له‌وه‌یش، ئه‌و هاوسنوورییه چه‌ندان ده‌رگه‌ی گرفتیان له یه‌ك كردبوویه‌وه، یه‌كێك له‌وانه گه‌رمیان و كوێستانی عه‌شیره‌تی گه‌وره و زه‌به‌لاحی جاف به یه‌ك دوو ملیۆن ڕان و ئاژه‌ڵه‌وه ساڵانه له‌و هاتوچوویه‌دا ته‌واوی كشتوكاڵی خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ونه ژێر قاچ و سمتی ئاژه‌ڵ و هاتوچووی ساڵانه‌ی جافی كۆچه‌ر، كه به هیچ ڕه‌نگێك دانی به سنووری ده‌وڵه‌تی نێوان ئێران و عوسمانی‌دا نه‌ناوه، ساڵانه له گه‌رمیانه‌وه له سه‌ره‌تای پایزه‌وه ئه‌و حه‌شاماته به ڕێچكه‌ی سه‌دان ساڵه‌ی خۆیاندا له هاتوچوودا بوونه، له سه‌ره‌تای پاییزه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌زوور و گه‌رمیان.
عادیله خانمی هاوسه‌ری عوسمان پاشای جاف ئه‌و گرفته گه‌وره كۆنه‌ی نیشان كردبوو بۆ لابردنی مه‌حموودپاشای جاف ده‌ست به‌كاربووه، مامی ناسرودین شای ئێران والیی ده‌ستڕۆیشتووی ڕۆژئاوای ئێران بووه و نیشته‌جێی شاری كرماشان و له‌وێڕا ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی به ڕێگه‌وه بردووه، بۆیه عادیله‌خان هاوڕای عوسمان پاشا ده‌كه‌وێته ڕێ بۆ دیداری مامی ناسرودین شاهـ كه نیشته‌جێی شاری كرماشان بووه، وه‌ك دیاری چوار ئه‌سپی جافی ده‌كه‌نه دیاری و له‌گه‌ڵ دوو كیسه زێڕدا ده‌ڕۆنه لای والیی كرماشان و ڕۆژئاوای ئێران و داوا ده‌كه‌ن، كه ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوسمانییه‌وه بكه‌ن تا مه‌حموود پاشای جاف له سه‌رۆكایه‌تیی جاف لا ببرێت و له جێگه‌ی ئه‌و عوسمان پاشای برای بكرێته سه‌رۆكی جاف. كه ده‌توانی هاتوچووی بێسنووری جاف بگرێت و فه‌رامینی شای قاجاریش به وردی جاف ئه‌نجامی دا، ئه‌و داوا و پێشنیازی عادیله‌خانمه له فكر و بۆچوونی والیی ڕۆژئاوای ئێران جێگه‌ی خۆی كرده‌وه. له‌وه‌ش گوزه‌شته، له گیروگرفتی هاتوچووی جاف و زیانه‌كانی خه‌ڵكه‌كه و خۆی ڕزگار ده‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی عادیله خانم دایڕێژابوو، هه‌روا كرا‌و و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر داوای شای ئێران ناسرودین شاهـ په‌یوه‌ندی ده‌كات به سوڵتانی عوسمانییه‌وه، بۆ لابردنی مه‌حموودپاشا و له جێگه‌ی عوسمان پاشای برای بكرێته سه‌رۆكی جاف. سوڵتانی عوسمانی له كۆچه‌ربوونی جاف ناڕازییه به‌تایبه‌ت له ڕه‌فتاری مه‌حموود پاشا. بۆیه داواكه‌ی ناسرودین شا په‌سند ده‌كات، به‌پێی فه‌رمانێك مه‌حموودپاشا له سه‌رۆكایه‌تیی جاف لاده‌برێت و عوسمان پاشای برا بچووكی له جێگه‌ی داده‌نرێت.
پیلانه‌كانی عادیله‌خانم دژ به كه‌سایه‌تیی مه‌حموودپاشا به‌وه ڕاوه‌نه‌ستاوه، نوێنه‌ری سوڵتان و والیی به‌غدا دێن بۆلای مه‌حموودپاشا، مه‌حموود پاشا گرنگییه‌كی ئه‌وتۆیان پێ نادات، نان و خوانێكی ئاسایی پێشكه‌ش كردوون، ئه‌م ڕه‌فتاره بووه‌ته هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی و كینه‌هه‌ڵگرتنی “نامیق پاشا”، به‌تایبه‌ت مه‌حموودپاشا به‌و نوێنه‌ری وتووه: من خاوه‌نی ده‌ڤه‌ری قزراباتم(سه‌عدیه)م تا ئێستا، وا چاكه من ئه‌و ئه‌ملاكه ببه‌خشمه سوڵتان و له جوێی ئه‌وه چه‌ند ده‌ڤه‌رێكی شاره‌زوو هه‌ن، كه ئه‌ملاكی سه‌ن‌یه‌ن، بدرێنه من.
ئه‌م وێنه‌یه هی عادیله خانمه تازه به‌ده‌ست هاتووه له لایه‌ن نووسه‌رێكی كوردی نیشته‌جێی ئه‌ورووپا ناردوویه‌تی بۆ هۆشمه‌ند جاف به‌ناوی “داناز” من لێره‌دا سوپاسگوزاری ئه‌و نووسه‌ره كورده و هه‌روه‌ها كاك هوشمه‌ند جاف ده‌كه‌م، كه زۆر له زانیاری وه‌ك وێنه و رووداوه‌كانی پێگه‌یاندم، ماڵی ئاوا هۆشمه‌ند جاف.
ئه‌م دوو وێنه‌یه‌یش تازه به‌ده‌ست هاتوون، كچه‌كانی عوسمان پاشا و عادیله‌خانمن
ناهی خانم
سه‌بحه‌خانم
ڕه‌عنا خانم

