حەمەسەعید حەسەن
کاک (قادر)ی، له‌نێو هه‌موو کوردا نادر
هۆ له زستانی سویدا کڵپه‌ی ئاگر
هۆ به قه‌واره بچووک و به قسه زل
بێجگه له تۆ ئێمه کێمان هه‌بوو ئاخر
*
هۆ پێشمه‌رگه‌ی شاخ و قوته و ده‌شت و دۆڵم
پارتیزانی ناوه‌ڕاستی ستۆکهۆڵم
هۆ کوڕی کاتی ته‌نگانه گه‌ر تۆ نه‌بی
کێ بگاته فریای میلله‌تی کڵۆڵم؟
*
تۆ که ڕه‌مزی خه‌بات و خودای هه‌ڵوێستی
که‌س شک نابه‌ین هێنده‌ی تۆ قایم بێ پێستی
هۆ پێشه‌وا گه‌ر بێیته‌وه بۆ پێشوازیت
خه‌ڵکی هه‌ولێر ده‌ڕژێنه سه‌ر جاده‌ی شێستی
*
خودا هه‌ر بۆ خۆی ده‌زانێ چه‌ند چالاکی
شه‌وان یه‌که‌م هه‌ڵه‌وه‌ڕی سه‌ر پاڵتاکی
ڕۆژان یان جنێو ده‌نووسی بۆ جنێوپۆست
یان فشه‌بێژی ده‌مگه‌رمی ده‌زگای (چاک)ی
*
که له‌پڕ له‌و هۆڵه زله‌دا نه‌ڕاندت
که هه‌ر چی مه‌رزی دیالۆگه به‌زاندت
مه‌گه‌ر ئه‌بوو سابیر وا جوان لوشکه باوێ
زۆر سه‌رسام بووین به‌و ماریفه‌ته‌ی نواندت

