دوێنێ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەر و ڕۆشنبیر و مامۆستایانی زانكۆ و کەسایەتیی و ڕۆژنامەنوسان، لە شاری سلێمانی و لە ئۆفیسی گۆڤاری هەردەم، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، میوانداریی نووسەر و لێکۆڵەر (د.عومەر ڕەنگێنەیی)ـی کرد.
لەم گفتوگۆ کراوەیەدا، کە له‌لایه‌ن ڕۆژان كه‌ریم به‌ڕێوه‌برا و تایبه‌ت بوو به (کو‌لتوور و ئینتیما)، باس له هه‌ریه‌ك له چه‌مكه‌كانی (كولتوور و ئینتیما) و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتری كرا. پاشان ڕۆڵی هه‌ردوو چه‌مك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و کۆمەڵگەی کوردی له چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكه‌وه خرایه ڕوو .
دیالۆگه‌كه كه به‌شێوازێكی كراوه به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌بووان به‌شداری گفتوگۆكان بوون و چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیازیان خسته ڕوو.

