حەمەسەعید حەسەن
١
ئه‌و ده‌رسه، گرنگه‌ی
پێویسته، فێری بین
ئه‌وه‌یه، به‌بێ مه‌رج
عاشقی یه‌کدی بین
٢
جیاوازیی نێوانی
ئه‌ڤین و ئاره‌زوو ئه‌وه‌یه
یه‌که‌میان سه‌لاره و له‌سه‌رخۆ
دووه‌میان سه‌رچڵه و
به په‌لە، دێته گۆ
٣
خۆشه‌ویستی
سه‌فه‌ره به ده‌ڤه‌رێکدا
که‌س پێشتر پێی تێ نه‌ناوه
هیچ ڕێگه‌وبانی لێ نییه
قیبله‌نماشمان پێ نییه
٤
شتێ نییه
پڕماناتر بێ له ئه‌ڤین
ئێمه هه‌ر به ئەڤین ده‌ژین
ته‌نیا ئه‌وانه‌ی بوێرن
ڕێگه‌ی ئه‌ڤین هه‌ڵده‌بژێرن
خۆشه‌ویستی هێزێکی هێنده زیندووه
ژین ده‌به‌خشێ
له‌ناو گه‌نجینه‌ی دڵماندا
شتێ نییه وه‌کوو ئەڤین
هه‌میشه به‌های هه‌ڵبکشێ
٥
گه‌ر له دڵماندا
کانیاوێ هه‌بێ، له سۆز و ئه‌ڤین
ده‌توانین ده‌ستی کۆمه‌ک درێژ که‌ین
برینی قووڵی دڵان ساڕ‌ێژ که‌ین
٦
دڵمان ژوورێکه، تاریک و نووته‌ک
به تیشکی ئه‌ڤین، ڕوون ده‌بێته‌وه
هیچ به‌رگه‌ی زه‌بری زه‌مان ناگرێ
به‌س خۆشه‌ویستی، ده‌مێنێته‌وه
٧
ئه‌ڤین ئه‌وه‌یه، نیگای یه‌کتری
بخوێنینه‌وه
مرواریی تازه
له ناخی یه‌کدا، بدۆزینه‌وه
٨
هه‌ر ئه‌و وه‌ختانه، له خه‌مدا نوقمین
که داوێ نییه
به کۆمه‌ڵه‌وه گرێمان بدا
ئه‌گه‌ر که‌سانی دیمان خۆش بوێ
ده‌که‌وینه به‌ر ڕێژنه‌ی بارانی
به‌زه‌ییی خودا
*

