رۆژنامەی ھەولێر

کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە گەرمیان و کەرکووک و هەولێر دەکات

ئەمڕۆ شەممە 16ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاد: پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، کاریگەریی شەپۆلەکە بەتایبەتی لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە پارێزگای کەرکووک دەبێت.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەرچاوەی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە، ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای عێراقە و پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەسەر ئەو ناوچانە بمێنێتەوە و دواتر وردە وردە کاریگەرییەکەی کەم ببێتەوە.