ئەمرۆ شەممە 2025.8.16، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ژمارەیەکی تر لە مامۆستایان و قوتابیان، لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری ( 15 زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە )ـی قوبرس و ئیستەنبۆل، پێشانگایەکی تایبەت کرایەوە.
دوای بەسەر کردنەوی بەشەکانی پیشانگاکە، کە تێیدا چەندین ئۆڤەری خوێندنی زانکۆ و داشکانی تایبەتی خوێندن لە وڵاتی تورکیا بۆ قوتابیان و ئاشنابوونیان بەزانکۆ و پەیمانگاکانی ئەو وڵاتە خرابوونەڕوو، پارێزگاری هەولێر وێڕای دەستخۆشی لەسەربەرشتیاران و ڕێکخەرانی و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە خزمەتکردنی چین و توێژەکانی قوتابیان بۆ خواستن.

