راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پیرۆزبایی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دەکات.
رۆژی شەممە 16ـی ئاب، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ ” شانازی بە رۆڵی پارتی دەکەین لە چەسپاندنی بنەماکانی برایەتی و ئازادی و دادپەروەری لە نێوان هەموو عێراقییەکاندا”.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت؛ “بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێز مەسعود بارزانی و سەرکردایەتیی ئەو حیزبە دەکەم”.
قاسم ئەعرەجی لە پەیامەکەیدا ئاماژە بە رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەریی دەدات و دەشڵێت؛ “شانازی بە ڕۆڵی نەتەوەیی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەباتی شانبەشانی هێزە سیاسییەکانی عێراق دەکەین لە بەشداریکردن لە چەسپاندنی بنەماکانی برایەتی و ئازادی و دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو عێراقییەکان”.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق خەباتی مێژوویی پارتی و “هاودەنگیی لەگەڵ پرسە چارەنووسسازەکانی عێراق” بەرز دەنرخێنێت.

