بارزان ئەکرەم – هەولێر
پاڵپشتی و پشتگیرییه‌كانی دایكی وا له (جه‌لال په‌رێشان) ده‌كات، سه‌رده‌مانێك بگاته لوتكه‌ی كۆمێنتارانی كوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده به‌دایكی سه‌رسامم بووه، ئه‌و حه‌یرانانه‌ی دهشیڵێت: لاسایی ده‌نگ و شێوازی سه‌ر و سه‌ربرده‌كه‌ی دایكی ده‌كاته‌وه، دواتر به‌جۆرێك كۆمێنتاری بۆ یارییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات، گه‌وره و بچووك به‌خۆیه‌وه سه‌رسام ده‌كات و ئه‌و ڕسته و ده‌ربڕینانه‌ی ئه‌و له‌شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌وترێنه‌وه و ده‌نگ ده‌داته‌وه، دیارترین چیرۆك له‌ژیانی په‌رێشان ئه‌و كاته بووه كه له‌نێو یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری پۆلیس سه‌ر و لوتی ده‌شكێنن و له تا لێواری مه‌رگی ده‌به‌ن.
جه‌لال محه‌مه‌د له 1-7-1967، له‌گوندی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر بهكهندێناوه له‌دایك ده‌بێت، به‌هۆی دۆخی سیاسی ئه‌وكات و په‌یوه‌ندی كردنی برایه‌كی به‌ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له 1974 گوند جێده‌هێڵن و دێنه هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بن، قۆناغی ناوه‌ندی له‌قوتابخانه‌ی قه‌ندیل ته‌واو ده‌كات، دواتر بڕوانامه‌ی دبلۆمی باڵا له‌ژمێریاری به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له 2007ـیش كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ته‌واو ده‌كات. له‌نێو خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ردۆست په‌روه‌رده بووه و دایكی جه‌لال په‌رێشان له‌گه‌ڵ خاڵ و پووره‌كانی هه‌موویان به‌ده‌نگ خۆشی به‌ناوبانگ بوونه، ئه‌مانه كاریگه‌ریان به‌سه‌ر په‌رێشان هه‌بووه، به‌ڵام له‌هه‌موویان زیاتر دایكی كاریگه‌ری به‌سه‌ره‌وه هه‌بووه، تا رێگه‌ی هونه‌ر و راگه‌یاندن بگرێته‌به‌ر، ته‌نانه‌ت ئێستاش حه‌یران له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه ده‌ڵێت، كه دایكی فێری كردووه.
جه‌لال به‌ر لهراپهرینیش خولیا و حه‌زی بۆ راگه‌یاندن هه‌بووه، كه لاسایی خالید حهربانی كۆمێنتاری كوێتی ده‌كرده‌وه، دوای راپه‌رین یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی به‌ناوی راز و نیاز له 13-1-1992 له‌كوردستان تیڤی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه هێشتان ئه‌و ده‌روازه و رێگه‌یه نه‌بوون، كه په‌رێشان بیگاتێ و خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی بهێنێنهدی، تا له 1993 له‌پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 1994 له‌یاریی نێوان به‌رزایل و ئۆرگوای بێژه‌ری ده‌كات، پێش په‌رێشان (رزگار عبدال، سدیقه گچكه، یاوه‌ر نامیق و عه‌بدولستاری كه‌ركووك)ـی بێژه‌ریان بۆ یارییه‌كان كردووه، لوتكه‌ی ده‌ركه‌وتنی په‌رێشان ئه‌و كاته بوو، كه له 1994 نزیكه‌ی 18 یاریی به‌زمانی عه‌ره‌بی و له‌هجه‌ی كوێتی كۆمێنتاری ده‌كات، ته‌نانه‌ت له‌نێو خه‌ڵك بڵاوده‌بێته‌وه، كه‌ناڵی گوڵان بیژهرێكی عه‌ره‌بی هێناوه، دواتر كۆمێنتارییهكه ده‌گۆڕێت بۆ كوردی، هێنده‌ی دیكه ده‌چێته دڵی خه‌ڵك و له‌یۆرۆی 1996، ناوده‌نگی په‌رێشان كوردستان داگیر ده‌كات.
نهێنی سه‌ركه‌وتنی جه‌لال له‌و شێوازه نوێیه‌دا بوو كه به‌شێوازی هونه‌ری كوردی و میللی كۆمێنتاری ده‌كرد، خه‌ڵكیش ئه‌و كاته ئه‌و شێوازه كۆمێنتارییهیان پێ‌خۆش‌بوو، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆری له‌خۆی كۆكرده‌وه، كه پێشتر كه‌س هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌و ستایله جیاوازه كۆمێنتاری نه‌كردووه، كه وشه‌كانی بهێته سه‌رزاری خه‌ڵك، ته‌نانه‌ت مناڵان‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه سه‌یری یارییان ده‌كرد، حه‌زیان ده‌كرد گوێیان له‌وشه‌كانی (هوودوو، هووپپووو، ئایایی ئایایی ئایایی) بێت، به‌ڵام باشترین و به‌ربڵاوترین ده‌ربڕینی پهرێشن لهكۆمێنتاری وشه‌ی كه‌ریم بوو. ته‌نانه‌ت ئێستاش له‌نێو كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان و زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌كه‌ریم بانگی ده‌كه‌ن، كه ئه‌و ناوه‌ی لهكهریم بێنزیمای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه وه‌رگرتووه، له‌زۆر شوێن و كاتدا خه‌ڵك وشه‌ی دانیشه كه‌ریم، هه‌ڵسه كه‌ریم، بڕۆ كه‌ریم به‌كارده‌هێنن، ئه‌و پیاهه‌ڵدانه‌ی په‌رێشان به‌كه‌ریم له‌رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نساش باسكراوه، نووسیویانه: ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و كۆمێنتاره كورده خزمه‌تی كه‌ریمی كردووه ئێمه نهمانكردووه.
ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، هه‌تا پڕوپاگه‌نده‌ی ههڵبژاردنهكانشی به‌ناوی كه‌ریم كردووه، له‌گرووپی په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی به‌كه‌ریم ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه و ناوی ده‌هێنن، ئه‌و نزیكه‌ی 29 ساڵه له‌كاری كۆمێنتاری به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ر پشتگیری دایكی نه‌بووایه، ئه‌و رۆژانه‌ی نه‌ده‌بینی، چونكه باوكی رێگری لێده‌كرد و حه‌زی نه‌ده‌كرد، له‌راگه‌یاندن ده‌ربكه‌وێت. په‌رێشان رووداوێكی ناخۆشی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه، كه له 26-4-2002، له‌نێو یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری له‌لایه‌ن پۆلیس و هێزه‌كانی ئه‌منی ئه‌و رۆژه لێی ده‌درێت، كه لوت و سه‌ر و ده‌ستی ده‌شكێنن، كێشه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه درووست ده‌بێت، كه هه‌ولێر له‌لوتكه بووه و ئه‌و رۆژه به‌كه‌ركوك ده‌دۆڕێنێ، هانده‌رانی هه‌ولێر تووڕه‌یی دایاندهگرێت، هه‌وڵده‌ده‌ن بێنه نێو یاریگه، پۆلیسه‌كانیش لههاندهرهكان ده‌ده‌ن، په‌رێشانیش كه ئه‌و رۆژه كۆمێنتاری ده‌كرد بۆ یارییه‌كه، له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر دێته ده‌نگ و رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توند و خراپ له‌جه‌لال ده‌ده‌ن و بێهۆشی ده‌كه‌ن. دواتر ئه‌گه‌ر لێبوورده‌یی و زیره‌كی جه‌لال نه‌بووایه، هانده‌رانی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه ئاماده‌بوون له‌پێناو جه‌لال نه‌خۆشخانه‌كه بسووتێنن، چونكه به‌هۆی تێكچوونی دۆخی په‌رێشان و چوونه قۆناغی بێهۆشی، دۆخه‌كه زۆر خراپ ده‌بێت، جه‌لال به‌هۆی لێدانهكهوه ده‌گاته قۆناغی نێوان مردن و ژیان.
دوای ئه‌و رووداوه له‌ماڵه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی وڵات روو له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌وكات باوكی پێیده‌ڵێت، كوره جه‌لال نه‌مزانی وا ناوداری، مادام وایه چیتر رێگریت لێ ناكه‌م و بڕۆ به‌رده‌وامبه، ئه‌م بۆچوونه‌ی باوكی دوای 11 ساڵ به‌رانبه‌ر بهپهرێشان گۆڕا.

