رۆژنامەی ھەولێر

ئازیتا و ستانلی پێکەوە گۆرانی بۆ شەقڵاوە دەڵێن

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

هونەرمەندان “ئازیتا لوقمان” و “ستانلی ڕابەن” شەوانە لە میوانخانەکاندا گۆرانیی عاشقانە دەچڕن بۆ میوانانی بیانی و گەشتیارانی عەرەب و کوردستان.

“ستانلی ڕابەن” بووەتە ناوێک لە زیندووکردنەوەی بەرهەمە ڕەسەنە کوردییەکان و شەوانە یادی بەرهەمەکانی خاڵە تایەر و عەلی مەردان و شەماڵ سائیب و حەسەن زیرەک دەکاتەوە و تا ئێستاش خاوەنی چەند ڤیدیۆکلیپێکە و توانیویەتی هەوادارێکی زۆر لە لایڤ موزیک و دەنگی خۆی کۆ بکاتەوە.
١٦ـی ئاب، هونەرمەند “ئازیتا” لە شەقڵاوەی شیرین لەگەڵ “ستانلی” بە کوردی و عەرەبی و ئاشووری گۆرانی بۆ میوان و گەشتیارانی شەقڵاوە دەچڕن و دەیانەوێت دوێتێکی نایاب لەم شەوە تۆمار بکەن، کە ڕێکەوتەکەی هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی هێزێکی کاریگەر و پێشەنگی کوردستان، ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە و چەپکێک گۆرانیش بۆ دامەزراندنی ئەو حیزبە ئامادە بکرێت.