شوان مامۆ (حه‌یده‌ر قاره‌مان)، یه‌كێك له باشترین دیارترین یاریزانه‌كانی هه‌ولێر و كوردستان، كه ته‌مه‌نێكی درێژی له لاكێشه سه‌وزه‌كانی عێراق به‌سه‌ر بردووه و نزیكه‌ی 20 ساڵ یاری بۆ هه‌ولێر كردووه و 3 نازناوی خولی نایابی عێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه.
شوان هه‌میشه به كه‌سێكی ڕاشكاو و حه‌قبێژ و بوێر ناسراوه، شوان كه به منداڵی له‌گه‌ڵ باوكی كاری بۆیه‌كردن و دروستكردن و چاكردنه‌وه‌ی پلێمزیان ده‌كرد و ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بیانفرۆشن، تا بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن كه ئه‌وكات (پلێمز ـ په‌ره‌مێز) ڕه‌واجی بۆ نانكردن و گه‌رماو و چیشتلێنان زۆر بوو.
له پاڵ ئه‌م پیشه، شوان ورده ورده له یاریگه‌ی ئازادی شاری هه‌ولێر یاری ده‌كرد.
دواتر هاوڕێ و نزیكه‌كانی داوای لێ ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبێت و هه‌وڵی زیاتر بدات، چونكه ئه‌و توانایه‌كی باشی له یاریكردن هه‌بوو، مامۆ له 1985، له دایك بووه، له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووك په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێره‌وه ده‌كات، كه ته‌نها 16 بۆ 17 ساڵان بووه، مامۆ به خێرایی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌گونجێت و پێگه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه، دواتر پۆلێك له یاریزانی عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندی به‌ر یزه‌كانی هه‌ولێره‌وه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له (2003)، كه دۆخی هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان زۆر ئارام ده‌بێت، بۆیه یاریزانه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به لێشاو به‌ره‌و كوردستان ده‌هاتن.
یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاحه، كه په‌یوه‌ندی به هه‌ولێره‌وه ده‌كات، ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر نێوانی له‌گه‌ڵ شوان مامۆ خۆش نابێت، په‌یوه‌ندییان به‌جۆرێك ئاڵۆز و خراپ ده‌بێت ته‌نانه‌ت كه‌سانی ده‌رووبه‌ریان به ئاشكرا هه‌ستیان به‌م دووبه‌ره‌كییه ده‌كرد، وه‌ك دوو نه‌یار له دووره‌وه سه‌یر ده‌كران، زۆرجار له‌كاتی مه‌شق و یارییه‌كان رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به گژیه‌كداچوون.
دیاره قه‌ده‌ری درووستبوونی په‌یوه‌ندییه راسته‌قینه و دڵسۆزانه‌كه‌ی ئه‌م دوویاریزانه، بۆ یاریی كۆتایی نێوان هه‌ولێر و زه‌وڕا ده‌گه‌ڕێته‌وه له خولی نایابی عێراق له وه‌رزی (2007 – 2008)، كاتێك یارییه‌كه بێ گۆڵه و هه‌ولێر له دۆخێكی باش دا نییه، به‌ڵام راهێنه‌ر له چاره‌گی كۆتایی یارییه‌كه شوان مامۆ ده‌خاته نێو یاریگه و داوای یه‌كلایكردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی لێ ده‌كات، چه‌ند خوله‌كێك دوای هاتنه ژووره‌وه‌ی مامۆ، به خێرای تۆپێك وه‌رده‌گرێت و به جوانی پاسێك بۆ ئه‌حمد سه‌ڵاحی نه‌یاری ده‌نێرێت، ئه‌وه‌یش بێ دوو دڵی گۆڵ تۆمار ده‌كات، له كاتی تۆماركردنی گۆڵه‌كه ئه‌حمه‌د به‌خێرایی به‌ره‌و لای شوان ڕاده‌كات و باوه‌شێكی گه‌رم و دۆستانه به‌یه‌كتردا ده‌كه‌ن و هه‌رچی رق و كینه‌ی رابردوو بوو به‌رانبه‌ر یه‌كتر به‌تاڵی ده‌كه‌نه‌وه، له‌وكاته‌دا ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح به هێمنی و زه‌رده‌خه‌نه‌وه به گوێی شوان ده‌چرپێنێت و ده‌ڵێت: مامۆ تۆ برا و پشت و په‌نای منی وه‌ك چاوی خۆم خۆشم ده‌وێیت له‌مڕۆ به‌دواوه من و تۆ براین. ئیدی تا ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ دابێت، ئه‌و ئاسیسته‌ی كوڕه كورده‌كه بۆ یاریزانه عه‌ره‌به‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌خێر و خۆشی بۆ هه‌ردوولا ده‌شكێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌ك به‌هێز له نێوانیان دا دروست ده‌بێت.

