چواس خالید – هەولێر
كاركردن له ڕۆنانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی، قۆناغی باشی بڕیوه و بڕیاره كۆتای ئه‌مساڵ به‌شێكی به‌ڕووی شۆفێراندا بكرێته‌وه، كه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی، ڕشتانه كار له ڕۆنان و بنیاتنانی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی ده‌كرێت، كه بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامه‌كه بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی سلێمانییه‌وه.
ئێستا له جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی، بیست و حه‌و كیلۆمه‌تر شه‌قامه‌كه قیرتاوكراوه و كار له چینی كۆتایی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه ده‌كرێت و كۆتایی ئه‌مساڵ به كوالێتی به‌رزه‌وه به‌ڕووی شۆفێراندا ده‌كرێته‌وه.
دوای چه‌ندان جار به‌ڵێنی ڕۆنانی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی، به‌ڵام سلێمانی ئه‌و شه‌قامه‌ی به‌خۆوه نه‌دی، تا دواجار له ١١ ی ته‌مووزی ٢٠٢٠، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی دانا، له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، “خۆشه‌ویستانی سلێمانی شایه‌نی ئه‌و پڕۆژه‌یه و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترن، ڕاسته ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌مێكه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان برده سه‌ر، كه ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و ته‌واوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان”.
له دوای دانانی به‌ردی بناغه، ده‌ست به ڕۆنانی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی كراوه و كاره‌كانی به‌خێرایی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ئێستا كاركردن له قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه و به‌شێكی زۆری قیرتاوكراوه و كاری زۆرێك له ئه‌نده‌رپاس و یه‌كتربڕ و پرده‌كان ته‌واو بوونه و كاره‌كانی پڕۆژه‌كه له كۆتایی قۆناغی به‌شی یه‌كه‌م نزیك ده‌بێته‌وه.
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری بۆ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری زۆر گرنگه و ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی شاره‌كه له ڕووی ڕێگه‌وبان و پێشكه‌وتنی سیسته‌می هاتوچۆ و جموجۆڵی بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و په‌ره‌پێدانی گه‌شتیاری و ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گوژمه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه چوار سه‌د ملیار دیناره و له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه مه‌ودای ته‌واوبوونی هه‌زار و سه‌د ڕۆژه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ته‌مویلی ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانیش سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ده‌كات و به چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی، له دروستكردنی ڕێگه‌یه‌كی خێرا به پانایی شه‌ست و دوو مه‌تر پێكدێت، كه قۆناغی یه‌كه‌می به درێژایی سی و چوار كیلۆمه‌تر، له شارۆچكه‌ی تاسڵوجه‌وه ده‌ست پێده‌كات، تا گوندی ده‌مركان له شه‌قامی عه‌ربه‌ت – سلێمانی.
له‌و به‌شه‌دا چوار سایدی هاتن و ڕۆیشتنی هه‌یه، كه پانی دوو سایده سه‌ره‌كییه‌كه بیست و یه‌ك مه‌تره و پانی دوو سیادی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵی درێژ ده‌بێته‌وه ده مه‌تره.
له‌و به‌شه‌ی یه‌كه‌مدا، حه‌وت یه‌كتربڕی دوو ئاستی و پێنج ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤهرپاسێك و پردێك به درێژایی پێنج سه‌د مه‌تر له‌سه‌ر چه‌می تانجه‌ڕۆی تێدایه، كه ئه‌ویش چوار پرد له‌خۆ ده‌گرێت، واتا هه‌ر سایدێك پردی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به درێژایی ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ مه‌تر، بۆ هاتوچۆی شۆفێران و جوتیاران و په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان به ڕه‌چاوكردنی سه‌لامه‌تییان.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ته‌نیا له به‌شی یه‌كه‌میدا، شه‌ست و حه‌وت ئاوباره‌ی كۆنكرێتی هه‌یه كه درێژیی هه‌ریه‌كه‌یان زیادتر له ١١٠ مه‌تره و به دیزاینی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت.
قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه كه ئێستا زۆرێك له كاره‌كانی جێبه‌جێكراوه، به پێنج شه‌قامی سی مه‌تری و چل مه‌تری و شه‌ست مه‌تری ده‌به‌سترێته‌وه به شه‌قامه‌كانی تاسڵووجه- سلێمانی و بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حموود – ڕێگای سلێمانی عه‌ربه‌ت.
له پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی، هه‌موو پێداویستییه‌كانی هێڵكێشان و تابلۆی هاتوچۆ و تۆڕی ڕووناكی مۆدێڕنی تێدا ده‌بێت، هاوكات بۆڕییه‌كی ئاوی سه‌ره‌كی به درێژایی شه‌قامه‌كه درێژده‌بێته‌وه، كه ئاو له بۆڕیی هێڵی سه‌ره‌كی دووكان تا نزیك ده‌مركان ده‌گوازێته‌وه، بڕگه‌ی سهوزكردنیش هه‌ر له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ن، كه به‌ته‌واوبوونی سلێمانی ده‌باته قۆناغێكی پێشكه‌وتووی هاتوچۆوه.
ئێستا كه به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی له قۆناغی كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته پڕۆژه‌كه و ڕشتانه كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و بڕگه‌كانی به كوالێتی به‌رز ته‌واو بكرێت و بیخاته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ٢٠١٤ه‌وه به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێردراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و به‌پێی ئاماره‌كان، پار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی ستراتیژی له كه‌رتی ڕێگاوباندا جێبجێكردووه، كه دیارترینیان، دوو سایدی سپیلك-خه‌لیفان-سۆران، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌زنه، جێبه‌جێكردنی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه، پردی ئاوه‌خێری، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش به‌ردی بناغه‌ی ڕێگای دووسایدی هه‌ولێر-كۆیه‌ی داناوه، كه ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت، دوو سایدی باعه‌ردێ-ئیتۆت، ڕێگای دووسایدی شێخان-لالش، دوو سایدی گۆمه‌سپان-سماقوڵی، ڕێگه و پردی هه‌ڵه‌بجه-توهقوت-فلیجه و دووسایدی به‌رده‌ڕه‌ش-خه‌بات.

