پردی تەنگی سەید محەممەد لە پارێزگای هەڵەبجە دروست دەکرێ کە درێژییەکەی 650 مەترە، بەرزیی لە ئاستی ئاوی ڕووبارەکە 4 مەترە و پانییەکەشی 14 مەترە.
تێچووی پرۆژەکە 26 ملیار دینارە، پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبەستێتەوە؛ ڕێگای مەرزی پشتە نزیک دەکاتەوە و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەکات.
تەواوبوونی پرۆژەکە جگە لە سوودی گەشتیاری، سیمایەکی جوانتر بە ناوچەکە دەبەخشێت و زیاتر لە 20 گوند سوود لە پردەکە دەبینن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان بە ئەرکی خۆی دەزانێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

