بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئەو دەنگۆیەی ڕەت کردەوە کە گواتە جورجێک چووەتە ناو ئامێری چاپی پاسپۆرتەوە و بەهۆیەوە چاپکردنی پاسپۆرت لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر وەستاوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، کێشەیەکی تەکنیکی هەبووە و لەماوەی شەش کاتژمێردا چارەسەر کراوە و داوایش لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

