ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی ئاب، رابه‌ر خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: چاره‌سه‌ری گرفتی كه‌مئاوی هه‌ندێ له‌و گه‌ڕه‌كانه كراوه كه له‌سنووری سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێرن و ئاوه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی ئیفراز سێوه پێ ده‌گات.
راشیگه‌یاند: هه‌ندێ گه‌ڕه‌ك له‌و سنووره 24 كاتژمێر ئاوی بۆ ده‌چوو هه‌ندێكیش بێ ئاو بوون ، ئێستا رۆژێك نا رۆژێك دادپه‌روه‌رانه ئاو ده‌گاته هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو سه‌نته‌ری هه‌ولێر كه له‌سه‌ر ئیفراز سێنه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر زیاتر گوتی: هێلی ئاوی پڕۆژه‌ی فریاگوزاری خێرا له قۆناغی یه‌كه‌م ته‌نیا بۆ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ته‌رخانكراوه.
رابه‌ر خۆشناو ده‌شڵێت : پلانمان وایه له قۆناغی دووه‌می پرۆژه‌ی ئاوی خێرای هه‌ولێر هێڵێكی ئاوه‌كه بهێنینه‌وه ناو سه‌نته‌ری شار و تێكه‌ڵ به ئیفراز سێ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كانی ناو شار كێشه‌ی كه‌مئاوییان نه‌مێنێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌ی ئاوی خێرای هه‌ولێر له كۆتایی ساڵی 2025 ته‌واو ده‌بێت.

