لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر، زۆرترین داواکراو لە ڕێگەى سیستەمى بە دواداچوون و دەستگیرکردنى تۆمەتباران، کە ژمارەیان ( 702تۆمەتبار )ە، دەستگیرکراون.
وێڕاى دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و پلەدارانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر بەگشتیى لە بەرامبەر ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانیان، جارێکى تر جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی پۆلیس دەکەینەوە لە بەرقەرارکردنی یاسا و پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاوڵاتیان، هەروەها ڕۆڵیان لە جێبەجێکردن و بەرقەراکردنى یاسا، بەرزنر دەنرخێنین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
وەکو پارێزگاى هەولێریش، هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان دڵنییا دەکەینەوە بە پشت بەستن بە توانا و چاووکراوەیی و لێهاتوویى هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ، شەو ڕۆژمان خستۆتە سەریەک بۆ پاراستنی ئارامى و ئاسایش شار و سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان.
پارێزگاى هەولێر
2025.8.3

