” لە هه‌ولێر، هه‌موو تابلۆكانی كراونه‌ته زمانی كوردی، تەنانەت بڕانده جیهانییه‌كان و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانیش تابلۆکانیان كردووەته كوردی ”
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ بڕیاری حكوومه‌ت بۆ گۆڕینی تابلۆی شوێنه گشتییه‌كان و نووسینی تابلۆكان به زمانی كوردی، له سنووری هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه كراوه، ده‌توانم بڵێم هه‌مووی یان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تابلۆكان به كوردی نووسراون، مه‌گه‌ر لێره و له‌وێ له شوێنی لاچەپ تابلۆ هەبێت کوردی نەبێت، ئه‌ویش لیژنه‌كانمان به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ببینن ڕێكاری یاسایی ده‌گرنه به‌ر.
پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی، بابه‌تی تابلۆ په‌یوه‌ندی به چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ته‌وه هه‌یه و پۆلێن كراون، به‌شێكیان سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزار و به‌شێكیشیان سەر بە قایمقامیه‌تن، هەروەها به‌شێكی دیكه‌شیان ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌سەڵاتی شاره‌وانی و كۆمپانیاكانەوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، پێویسته هه‌موو شوێنێك به زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت، له هه‌ولێر تابلۆی بڕانده جیهانییه‌كان، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و شوێنی زۆر بەناوبانگ هه‌ن، هه‌مووی به كوردی له‌سه‌ریان نووسراوه و پابه‌ندی بڕیاری حكوومه‌تن.

