محمد لادێ – ههولێر
فیلمی سینەمای( فانتاستیک فۆر) ڕیزبەندیی یەکەمی لیستی بۆکس ئۆفیسی ئەم هەفتەی گرتووە و تەنها لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمی نمایشیدا توانی بە پێش فیلمە بەناوبانگەکەی (سوپەرمان) بکەوێت و داهاتی ١١٨ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی ئەمریکا بەدەست بهێنێت و چاوەڕوانیش دەکرێت تا مانگیک هەر لە پلەی یەکەمدا بمێنێتەوە.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای واڵت دیزنییە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، داهاتی ١٠٠ملیۆن دۆلاری لە ٥٢ وڵات بەدەستهێناوە، کۆی گشتیی داهاتی جیهانیی دەکاتە ٢١٨ملیۆن دۆلار.
فیلمەکانی مارڤڵ بەگشتی هەواداری تایبەت بە خۆیان هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەم فیلمەش وەک هەر یەک لە فیلمەکانی دیکە هەوادارانی بە تامەزرۆییەوە چاوەروانی دەرچوونی بوون.
فیلمەکە لە دەرهێنانی مات شیکمانە و هەریەک لە ئەکتەران پێدرو پاسکال، فێنیسیا کرۆبی، جۆزێف کۆئین ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکەدا دەگێڕن.
نماییشی فیلمەکە لە کاتێکدایە کە یەکێک لە بەهێزترین فیلمەکانی ئەمساڵ لە سینەماکانی پێشاندەدرێت، ئەویش فیلمی نوێی “Superman”ـە کە بەرهەمی کۆمپانیای “دی سی”ـیە و سێ هەفتەیە لەسەر شاشەی سینەماکانە، تاوەکو وێزادی ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ملیۆن دۆلاری لەسەر ئاستی جیهان کۆکردووەتەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەشی ٢٤.٩ ملیۆن دۆلارە و لە ریزبەندی دووەمی بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادایە.
هاوکات لەدوای فیلمەکانی (Fantastic Four) و (Superman، فیلمی “Jurassic World Rebirth” لە چوارەمین هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکاندا، بە ١٣ ملیۆن دۆلار ریزبەندی سێیەمی گرت.
شایەنی باسە هەموو ئەو فیلمانەی کە لە سینەماکانی جیهان پەخش دەکرێت لە هەمان رۆژ لە سینەماکانی هەولێر دەست بە پەخشکردنی دکرێت.

