رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان24 دەکات

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە 12ـی تەمموزی 2025 ، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێگەی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ به‌هۆی كۆچی دوایی باوكیان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی گه‌یانده‌ رۆژنامه‌نووس (ئەحمەد زاویتەیی) بەڕێوەبەری گشتی کوردستان24 .

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی ، لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکی پرسەو سەرەخۆشیی خۆی بە ئەحمەد زاویتەیی و خانەوادەکەی گەیاند و هاوخەمیی خۆی دەربڕی.