رۆژنامەی ھەولێر

كه‌مپی حامیه‌ی ڕواندز نۆژەن دەکرێتەوە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری، ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌یه‌كی پێویست بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی ڕواندز له‌ سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.

گوژمه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 1%ی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری سۆران و‌ به‌پێی خشته‌ی پلانی ساڵی 2025 به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌مپی حامیه‌ی ڕواندز له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری سۆران به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌ داراییه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زیاتری شوێنه‌واره‌كان، بایه‌خێكی زۆر به‌ پڕۆژه‌كانی شوێنه‌واری ده‌دات‌ له‌ بواری كاری كنه‌وپشكنین و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان.