رۆژنامەی ھەولێر

بازاڕی گواستنەوەی یاریزانە کوردەکان لە خولی ئەستێرەكانی عێراق گەرمە

بارزان ئەکرەم – هەولێر

 

یەكێتیی تۆپی پێ عێراق وادەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانی بۆ وەرزی نوێ دیاری کرد و رۆژی 2ـی مانگی ئابی ئەمساڵ دەست پێدەکات و رۆژی 15ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کۆتایی دێت، لە ئێستاوە بەشێک لە یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق جموجوڵەکانیان دەست پێکردووە. هەروەها چەندان یاریزانی خولەکەش ئۆفەریان لە دەرەوەی عێراقەوە بۆ هاتووە.

یەکێک لەو یاریزانەی کە بەشیكی یانە گەورەکانی عێراق هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدەن یاریزان مستەفا قابیلە، یانەی هەولێر ئەوەی زانیوە کە یانەکانی دهۆک و گەرمە و شورتە و جەویە گرنگی زۆر بە تواناکانی مستەفا قابیلی هێرشبەری لاوی هەڵبژاردەی ئۆڵیمپیی عێرا ق و یاریزانی یانەی هەولێر دەدەن، بەڵام ئەو یاریزانە بۆ وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ یانەكەی ئێستەیدا ماوە.
لەلایەكی دیكەوە، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رۆژنامەی هەولێرکەوتوون، پێدەچێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی هاروون ئەحمەد ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک لەگەڵ پاڵەوانەکەی جامی کەنداو بێت. ئەو یاریزانە لە یانەی شوڕتەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ هاتووە، هەروەها لە کوەیتیش یاریزانەکەی ئەلهۆیێن چیا ئۆفەرێکی بۆ هاتووە.
د. عەبدوڵڵا، سەرۆکی یانەی دهۆک لە رێگەی هەولێرەوە لەسەر گرێبەستەکەی هەولێر بۆچوونی خۆی راگەیاند و گوتی: بەهیچ جۆرێک هارون بۆ فرۆشتن نییە و بەهیچ جۆرێک دەستبەرداری نابن، ئەو یاریزانێکی سەرەکیی تیپەکەی ئێمەیە.
رۆژنامەی هەولێر ئەوەشی زانیوە، یانیک زاکیری یاریزانی دهۆکیش لە یانەی قوەی جەوییەی عێراقییەوە ئۆفەری بۆ هاتووە و ئەو یانەیە ئامادەیە، بەرامبەر نزیکەی 180 ملیۆن دینار، یاریزانە کۆت دیڤوارییەکەی یانەی دهۆک پەلکێشی ریزەکانی بکات.، ئەم یاریزانە کۆتدیڤوارییە تەمەنی 34 ساڵە، بۆیە هەڵکشانی تەمەنی ئەگەرێکە کە یاریزانەکە لە کۆتایی وەرز یانەکە جێبهێڵێت.

گوستاڤۆ هێنریک هێرشبەری بەڕازیلیی یانەی زاخۆ، ئەو یاریزانەش لەوانەیە دوایین وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی. هەولێر زانیاریی دەست کەوتووە بۆ وەرزی داهاتوو گۆڵکارە بەڕازیلییەکەی یانەکەی دەلال پەیوەندی بە خولی ڤێتنامیەوە بکات و ئۆفەریشی پێشکەش کراوە، بەڵام نازاندرێت کامە یانەی ئەو وڵاتە داوای کردووە.
یانەی گەرمە کە ئەم وەرزە بۆ یەکەمجار سەرکەوت بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق، دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو پێکهاتەیەکی توکمە دروست بکات، ئەویش لە پێناو کێبڕکێی کردن لەسەر بەدەستهێنانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەو یانەیە لەگەڵ چەند یاریزانێک لەسەر هێڵە و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی هەولێر کەوتووە، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو یانەیە، ئەبوو حەشیش یاریزانی ئوردنی یانەی زاخۆیە.
یانەی گەرمە بە گەرمی بۆ گواستنەوەی ئاکۆ عوزێری یاریزانی یانەی دهۆک لەسەر خەتە، بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێ پەلکێشی ریزەکانی تیپەکەی بکات، وەرزی رابردووش لە گواستنەوەی زاستانە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی دا، ئەحمەد خەلەفی راهێنەری پێشووی دهۆک و ئێستای گەرمە، یانەکەی راسپاردووە بەهەر نرخێک بێت ئەم یاریزانەی بۆ بگوازنەوە، بەڵام سەرۆکی یانەی دهۆک لە لێدوانێکی تایبەتدا بە هەولێری گوتی: “بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری ئاکۆ نابن و لە پلانەکانی وەرزی داهاتووی یانەکەیە”.