پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر

بەڕێزان/ بەرپرس و کادیر و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە
بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا دەکەین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر بنێن.
دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە، گرنگی خۆی هەیە لە بواری ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە، بۆیە بە دەستکەوتێکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمان دادەنرێ بۆ خزمەتکردن بە بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن. لە ڕووی دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی پارتیمان لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سەرجەم بڵاوکراوەکانی دیکەی بەشی ڕۆشنببیری و ڕاگەیاندن. لەو ڕووەوە ڕۆڵی ئێوە دیار و بەرچاوە و جێگەی ستایشە و دەستخۆشیتان لێ دەکەین.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان