له راگهیهنراوهكه هاتووه: لە پێناو بەهێزکردنی توانای زانستی خوێندکارانی دکتۆراو گەیاندنی بیرۆکەی توێژینەوەکانیان بە شێوەی کورت و پوخت، بۆ یەکەمجار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێبڕکێی زانستی (First MINA 3 MT Competition) بۆ خوێندکارانی دکتۆرا لە زانکۆیەکی وڵاتى قەتەر ئەنجامدەدرێت.
بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە هەر خوێندکارێکی دکتۆرا ئارەزوی بەشداری کێبڕکێ زانستییەکەی هەیە خۆی تۆمار بکات یاخود پێوەندی بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری.
لەو چوارچێوەیشەدا فەرمانگەی نێرداراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نوسراوی کێبڕکێی ئەکادیمی بۆ سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان ناردوەو لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە نووسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە / بەڕێوەبەرایەتی کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی کراوە.
لە نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستى داوا لە خوازیارانی دکتۆرا کراوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانیان و ئەوانەی ئارەزوی بەشدارییان هەیە لە کێبڕکێی زانستی (First MINA 3 MT Competition) لە زانکۆی (حمد بن خلیفة – مؤسسة قطر للتربیة والعلوم) بۆ خۆتۆمارکردن و پەیوەندیکردن ئەم لینک و ئیمەیەڵەی خوارەوە بەکاربهێنن.