د. سالار عوسمان پێشوازیی لە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە یۆنان کرد

د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، پێشوازیی کرد لە د. سەربەست زاخۆیی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی یۆنان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری کوردی-یۆنانی.

لەمیانی دیدارەکەدا، میکانیزمەکانی پەرەپێدانی گوتاری میدیایی و ئاراستەکردنی بۆ خزمەتکردنیی پرسە مرۆییەکان و بەشداریکردن لە چەسپاندنی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی تاوتوێ کران.
د.سالار عوسمان، جەختی لە ڕۆڵی سەرەکی ڕاگەیاندن کردەوە لە بنیاتنانی هۆشیاری کۆمەڵگە و چەسپاندنی ناسنامەی کوردی، جەختی لەسەر پێویستی هاوسەنگبوون لەگەڵ پێشهاتە جیهانییە میدیاییەکان و بەکارهێنانی کەرەستەی سەردەمیانە کردەوە کە ڕەنگدانەوەی زمانی ئەو سەردەمە بن.
لای خۆیەوە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە یۆنان، ئاماژەی بە گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لەگەڵ میدیاکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کردەوە، بە ئامانجی یەکخستنی گوتاری میدیایی و کاریگەرکردنی لە خزمەتکردنی بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و مروییەکان کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە سەنتەری کوردی-یۆنانی لە چەندین بواری جیاجیای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و کەلتوورییدا کاردەکات، لە ڕێگەی ڕادیۆ و ئامرازەکانی دیکەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریدا خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان دەکەن و لە هەوڵی فراوانکردن و پتەوکردنی زیاتریدان.