ئەژین عەبدوڵا – ههولێر
دوای بەدەستهێنانی ئەنجامی پۆزەتیڤ لە پشکنینی دووگیانیدا، ئەو پرسیارەی کە بە شێوەیەکی سروشتی دێتە ئاراوە ئەوەیە: وادەی منداڵبوون چییە؟ بەڵام دانانی رێکەوتێکی دیاریکراو لەوە ئاڵۆزترە کە بیری لێدەکەیتەوە. لێرەدا چۆنیەتی هەژماركردنی رێکەوتی لەدایکبوونت دەخەینە ڕوو.
ماوەی دووگیانی
بە گشتی شارەزایان مەزەندە دەکەن کە دووگیانی ٢٨٠ ڕۆژ یان ٤٠ هەفتە دەخایەنێت. بەڵام ئێستا هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە دووگیانییەکی ئاسایی لە ڕاستیدا کەمێک درێژترە. بۆ یەکەم دووگیانی نزیکەی نیوەی ئافرەتانی دووگیان دوای ٤٠ هەفتە و ٥ ڕۆژ واتە ٢٨٥ ڕۆژ منداڵەکەیان دەبێت. لە حاڵەتی دووگیانی دووەمدا باسی ٤٠ هەفتە و ٣ ڕۆژ دەکەین. هەروەها هەندێک لە خانمان رەنگە ماوەی دووگیانییەکەیان درێژتر بێت. لە هەمان لێکۆڵینەوه دەركەوتووه که چارەکێک له ژنانی دووگیان به یەکەم منداڵیان دوای 41 هەفته و دوو ڕۆژ منداڵەکەیان دەبێت.
بە گشتی پسپۆڕانی تەندروستی باس لە دووگیانی دەکەن لە چەند هەفتەیەکدا نەک چەند مانگێک، چونکە ئەمە وردترە. هەروەها هەفتەی دووگیانی دابەش دەکرێت بەسەر ٣ سێمانگیدا:
1.لە پیتاندنەوە بۆ هەفتەی چواردەهەم؛
2.لە هەفتەی پازدەهەمەوە بۆ هەفتەی ٢٨ـەم؛
3.لە هەفتەی 29هەمەوە تا لەدایکبوون.
رێکەوتی لەدایکبوون
هەرچەندە ئەم شێوازە بۆ حیسابکردنی وادەی کۆتایی هاتنی ماوەی زیاتر لە ٢٠٠ ساڵە بەکاردەهێنرێت، بەڵام لەلایەن زۆرێک لە پسپۆڕانی تەندروستیەوە ڕەخنەی لێدەگیرێت:
ئەم یاسایە لەسەر ئەو بیرۆکەیە دامەزراوە کە سووڕی مانگانە ٢٨ ڕۆژ دەخایەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە خانمان سووڕی مانگانەیان ناڕێک دەبێت. لە ڕاستیدا 30%ی خانمان دەڵێن سووڕی مانگانەیان لانیکەم 30 ڕۆژە.
یاساکە وا گریمانە دەکات کە هێلکەدان بە تەواوی لە ڕۆژی ١٤ی خولێکی ٢٨ ڕۆژەدا ڕووبدات، ئەمەش لە زۆربەی خانماندا ڕوونادات. لە ڕاستیدا بە گشتی هێلکەدان زیاتر لە دوای ناوەڕاستی سووڕی مانگانە ڕوودەدات. بۆ ئەو ژنانەی سوڕی 28 ڕۆژە، تەنها 10% لە ڕۆژی 14 هێلکەدان دەردەچن و تەنها 30%ی ئەم ژنانە لە ڕۆژانی 10 بۆ 17ی خولەکەدا بەپیت دەبن.
زۆرێک لە خانمان رێکەوتی دوایین سووڕی مانگانەیان لەبیر نییە. بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 1985، 79%ی ژنان دڵنیابوون لە دوایین سووڕی مانگانە، واتە دەیانتوانی بزانن کام هەفتەیە.
یاساکە ئەو ڕاستییە پشتگوێ دەخات کە ڕەنگە هەندێک لە کۆرپەلە زیاتر بخایەنێت بۆ چاندن لە ناوپۆشی منداڵدان، ئەمەش دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی ماوەی دووگیانی.
ئەگەر دواخوێنەچۆڕە سووک بوو، لەوانەیە دوا سووڕی مانگانەت نەبێت، بەڵکو خوێنبەربوونێکی پێشکەوتوو یان خوێنبەربوونێکە کە لە ئەنجامی چاندنی کۆرپەلە لە منداڵدان دروست دەبێت.
لە ڕاستیدا بەکارهێنانی رێکەوتی پیتاندن ئەنجامێکی وردتر دەدات لە رێکەوتی دوایین سووڕی مانگانە؛ بەڵام زۆربەی خانمان بێئاگان لەوەی کە هێلکەدانیان هەیە. لە ڕاستیدا تەکنیکەکانی پێوانی پلەی گەرما یان ئەو ئامرازانەی کە ئاستی هۆرمۆنی زاوزێ دەپێون بۆ دیاریکردنی هێلکەدان، زۆر گرنگن.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش زۆرێک لە پیشەگەرەکان بەو ئەنجامە دەگەن کە رێکەوتی لەدایکبوونی ورد، بوونی نییە. بەڵکو پێویستە دایک باسی هەفتەی چاوەڕوانکراو یان تەنانەت مانگی چاوەڕوانکراوی لەدایکبوون بکات.
بەکارهێنانی سۆنەر
سۆنەر کە لە سەرەتای دووگیانیدا ئەنجام دەدرێت، وردتر دەبێت لە رێکەوتی دوایین سووڕی مانگانەت لە دیاریکردنی رێکەوتی چاوەڕوانکراوی منداڵبوونە. ئەمەش بە تایبەتی ئەگەر سۆنەرەکە لە نێوان ٨ بۆ ١٦ هەفتەی دووگیانیدا ئەنجام بدرێ؛ پاشان تەکنیکارەکە باڵای کۆرپەکە لە سەرەوەی سەریەوە تا کۆتاییەکانی دەپێوێت.