وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی سێی هاوپەیمانان دەکرێت، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان.
ڕۆژی یەکشەممە 26ـی نیسان، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردوە، دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئازار (مانگی 3) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی دابەشکردنی پارەکە تەواو کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە 26ـی نیسانی 2026، دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییە دەکرێت کە مانگانە لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە بۆ لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکرێت.

