پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەڕاسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجام دا

ئەمڕۆ دووشەممە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەڕاسیۆنێكی هاوبەشیان بۆ گەڕان بەدوای مۆڵگە و حەشارگەكانی چەكدارانی داعش ئەنجام دا.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: ئۆپڕاسیۆنەكە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە میحوەری 8ی رۆژئاوای دیجلە ئەنجامدرا كە تێیدا لیواکانی 8 و 29ی پیادە و فەوجی کۆماندۆی فیرقەی 3ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوای 15ی سوپای عێراق بەشداربوون.

هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ئۆپەڕاسیۆنەكەدا گەڕان و پشکنینی وردیان بەدوای مۆڵگە و حەشارگەکانی گرووپی تیرۆرستی داعش ئەنجام دا.

ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنەكە راماڵین و پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە پاشماوەکانی تیرۆریستان و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی زیاتر بۆ دانیشتووان و نەهێشتنی مەترسی و رێگریکردن لە چالاکی و جموجۆڵی تیرۆریستان.