بۆ بەڕێز سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بۆ سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و كەناڵ و ئۆرگانەكانی میدیای كورد

 

ڕێز و سڵاو
127 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی كوردی بە دەرفەت دەزانین كە پیرۆزباییەكی گەرم لە تێكڕای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بكەین، ئەوان هەردەم لە سەنگەری داكۆكی كردن لە پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانیی خۆیاندا بوون و بە مكوڕ بوونەوە فاكتەرێكی مەدەنی و شارستانی بوون، بە ئێستاشەوە، بۆ پاراستنی بەهاكانی گەل و وڵاتمان. هاوكات یادی 27 ساڵەی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستانیش بە دەرفەت دەزانین، كە پیرۆزبایی لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕێكخراوە پیشەییە و تەواوی ئەندامانی بكەین، پێشمان وایە ئەمڕۆ سەندیكا بوو بە چەتری كۆ كردنەوەی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و نوێنەرایەتی كردنیان و داكۆكی كردن لە ماف و ئەركی ئەندامانی، بە هەوڵی هەموو لایەكیش ئەمڕۆ ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان بوونەتە توێژێكی یەكجار كاریگەر لە داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان.
بەرز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و یادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان.

فاضل ميرانى
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی