لە 16٪ـی کارەکانی ‏پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ لە هێڵە لاوەکیەکان وە بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەى فریاگوزارى خێراى تەواو بووە

 

کارکردن لە ‏پڕۆژەی دانان و دابەشکردنى تۆڕى ئاوى ناوخۆ لە هێڵە لاوەکیەکان وە بەستنەوەى بە هێڵە سەرەکیەکانى پڕۆژەى فریاگوزارى خێراى گەیاندنى ئاو بۆ ناو شارى هەولێر بە درێژی (411) كیلۆمەترە بە تیرەی جیاجیا بەردەوامە، کە تەواوكەری پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر.

‏‎لە ئێستادا ئەو پڕۆژەى قۆناغى زۆر باشى بڕیوە و لە 16%ى کارەکانى بە کۆتا هاتووە، کە دانان و دابەشكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەیەتى بە هێڵە سەرەكییەكانى هەموو گەڕەكەكانی سنوورەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە تایبەتی دەرەوەی شەقامی 120 مەتری و ناوەوەی شەقامەكە لێی سوودمەند دەبن و زیاتر لە 1000 بیری ئاویش دادەخرێن.

ئەو پرۆژەیە پڕۆژەیەکى ستراتیجى گەورەیە و گرنگییەكی یەكجار زۆری هەیە بۆ شارى هەولێر و ژمارەی ئەو ماڵانەی لێی سوودمەند دەبن 248 هەزار ماڵە، کە دەکاتە 63 هەزار هاوبەشی ئاو لەو پرۆژەیەدا لە شاری هەولێر و دەوروبەری لێی سوودمەند دەبن.

جێگەى باسە، ‏لە 8ى ئەیلوولی 2024، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری دانا و هەر ئەوكاتیش فەرمانی كرد لەگەڵ گەیشتنی ئاو بە ناو شاری هەولێردا، پێویستە تۆڕە ناوخۆییەكانی ناو گەڕەكەكانی هەولێریش ئامادە بێت بۆ ئەوەی بەزوویی ئاوی پرۆژەكە بگاتە ماڵان، لە ئێستاشدا بە فەرمانی جەنابیان پرۆژەی دانان و دابەشكردنی تۆڕی ناوخۆی ئاو بۆ گەڕەكانی هەولێر.