مەسرور بارزانی: جیهان دەنگێکی دڵسۆز و یەکڕیزخوازی لەدەست دا

بە داخێکی زۆرەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکانمان بیست .

بە کۆچی دوایی قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس، جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڤاتیکان و باوەڕدارانی کاتۆلیک لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین.

بە ڕێزەوە یادی دیدارەکانمان لەگەڵ پاپا فرانسیس لە ڕۆما و ساڵی 2021 لە هەولێر، وەک کەسێکی پابەند بە ئاشتی دەکەینەوە.

دیدارە جەماوەرییەکەی پاپا لەگەڵ هەزاران کەس لە هەولێر، پەیامێکی بەهێز بوو کە کریستیانەکان لە کوردستان پارێزراو و ڕێزلێگیراون.