بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان (پاپا فرەنسیس)ـم پێ گەییشت. پاپا فرەنسیس پیاوێکی مەزن بوو کەڕۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمیان دەزانم.
ڕۆحی قەداسەتی پاپا فرەنسیس شاد بیت و لە خودای گەورە داواکارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
مسعود بارزانی
21ی نیسانی 2025