ئەمرۆ دووشەممە 2025.4.21، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە بۆنەی یادی ١٢٧ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی، ئاماده‌ی مەراسیمێکی تایبه‌تی رۆژنامه‌وانی بوو، كه لە لایەن زانکۆی پۆلۆتەکنیکی هەولێر بەشی تەکنیکی میدیا رێكخرابوو.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه حاكم ئازاد نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و دكتۆر ئیدریس هه‌ركی سه‌رۆكی زانكۆی پۆله ته‌كنیكی هه‌ولێرو ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ‌و رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌یی بوون.
له وته‌یه‌كدا پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆزكردنی ئه‌م یاده پر شكۆیه له ئه‌كادیمیست و كه‌ناله‌كان و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه، رۆژنامه‌گه‌ری به‌رهه‌می ئازادیه ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بەدرخانیه‌كان بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی نەتەوەیی، زیاتر ناساندنی مێژووی نەتەوەی كورد و خزمەتكردنی كلتوور و زمان و رۆشنبیری به‌گشتی په‌نایان برده به‌ر ڕۆژنامەگەرییەوە، تاوه‌كو له‌وێوه په‌یامی سیاسی خۆیان بگه‌ێنن و به‌رده‌وامی به خه‌باتی كوردایه‌تی بده‌ن .
پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه، كه ئێستا فه‌زایه‌كی ئازادی فراوان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاری میدیای ته‌رخان كراوه‌و پرۆسه‌ی به‌یاسایی كردنی كاری میدیایی رۆژ به‌رۆژ هه‌نگاوی ئه‌رێنی ده‌هاوێژێت.
شایه‌نی باسه ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان له 22 نیسانی ساڵی 1898 له لایه‌ن میقداد مدحه‌ت به‌درخان بووه خاڵی ده‌ستپێكی خاوه‌ندارێتی گه‌لی كورد له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا.