شیلان فه‌ره‌ج
یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تان كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌چاودێری و ئاماده‌بونی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) و رێزدار (مه‌سرور بارزانی ) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌به‌شداریی 700 ئافره‌ت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و ناوچه و ئاست و سێكته‌رو بواره جیاوازه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌بونیادنان و كاراكردنی رۆڵی زیاتری ئافره‌تان له ئێستا‌و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی و رێكخراوه‌یی و حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان.
كۆنفرانسه‌كه له‌كاتێكدابوو، كه‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و ناوچه‌كه به‌گشتی له‌ڕوی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیشه‌وه، تاڕاده‌یه‌ك له‌بارو گونجاوه تا ئافره‌تان له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی توانا‌و ئه‌زمون و شاره‌زاییه‌كانیانه‌وه، رۆڵی خۆیان بگێڕن، به‌ومه‌رجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ندی بڕیاری سیاسی له‌كوردستان، زه‌مینه‌وپشتیوانی زیاتریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و رێگرییه‌كانی به‌رده‌مییان لاببرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش زیاتر‌و جدی تر به‌شداربن له‌پێشخستن و خزمه‌تكردنی وڵات و نیشتمان و به‌ده‌ستهێنانی مافه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و جێنده‌رییه‌كانیان.
كۆنفرانس، له‌ڕووی كرداریشه‌وه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه دروستكرد كه‌ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه‌بوون، یاخود له‌رێگه‌ی راگه‌یاندن و میدیاكانه‌وه بینه‌ر بوون.
له‌وباره‌یه‌وه ( ته‌لار محه‌مه‌د)ی چالاكوان، كه یه‌كێك بوو له ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه و ده‌ڵێت ” پێشكه‌شكردنی چه‌ندین پانێڵ وتویژینه‌وه‌ی گرنگ و جیاواز ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌كه كه ئامانجی كۆنفرانسه‌كه زیاتربه‌كرداری كردنی خزمه‌تكردنی ئافره‌تانه‌و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌سه‌رییه‌كانه”،ده‌شڵیت “پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه به‌ڕابه‌رایه‌تی باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌ییمان( بارزانی نه‌مر) پشتیوان و یارمه‌تیده‌ریكی باشی ئافره‌تان بووه، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر به‌بڕیارو راسپارده‌ی بازانی نه‌مر یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان دامه‌زرا به‌دامه‌زراندنی ئه‌وڕێكخراوه‌ش قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن و پیشكه‌وتنی ئافره‌تان ده‌ستی پێكرد، گه‌ر چی ئافره‌ت ته‌نها پاڵپشتیبوو بۆپیاوان و هاوكاربوو به‌ڵام ئیدی ساڵ دوای ساڵ به‌شداری كردنی ئافره‌تان و تواناكانییان له‌ئۆرگانه جیاوازه‌كانی حزب به‌رجه‌سته‌كرا، پارتی دیموكراتی كوردستانیش بروای به‌تواناكانی ئافره‌تان هه‌بوو هه‌رئه‌م برواو متمانه‌یه‌ش هۆكاربوو كه‌ئافره‌تان له‌ئۆرگانه جیاوازه‌كانی ناو حزب و كۆنگره جیاوازه‌كانی حزب زیاتر‌و زیاتر رۆڵی پێبدرێت و تا ناوه‌ندی بریاردانی سیاسی و حكومی هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتن بنێن” (ته‌لارمحمد) ده‌شڵێت “كۆكردنه‌وه‌ی راوبۆچونی ئاماده‌بوانی نێوكۆنفرانسه‌كه‌و ده‌ستنیشانكردنی له‌مپه‌رو به‌ربه‌سته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی له‌راپۆرتێكدا وه‌ك راسپارده ئه‌وه ده‌سه‌لمینیت كه كۆنفرانسه‌كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی زۆرباشی ده‌بێت بۆ ئافره‌تان به‌گشتی”.
(ساكار حسێن) چالاكوانی خه‌باتی ئافره‌تانه‌و به‌گرنگییه‌وه باس له‌ناوه‌رۆكی كۆنفرانسه‌كه‌ده‌كات كه هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی ئافره‌تان له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو ئافره‌تی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و خاوه‌ن بریار گفتووگۆو ریگاچاره‌سه‌رییان له‌سه‌ر كراوه، ده‌شلێت “به‌رده‌وامبونی ئه‌م كۆنفرانسانه‌و پشگیری كردنی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئافره‌تان زۆرگرنگه‌و پێویسته ڕیكخه‌رانی كۆنفراسه‌كه هه‌وڵی زیاتربده‌ن بۆسالانی ئاینده‌ش كۆنفرانسی له‌وشێوه‌و به‌ناوه‌رۆكی پڕ‌و ده‌ستكه‌وتی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن” ناشیشارێته‌وه كه “رۆڵی ڕیكخراوه‌كان به‌به‌رده‌وامی له‌رابردوو تائێستا ئه‌گه‌رچی دوورونزیك كارییان كردووه به‌ڵام پیویسته كار له‌سه‌ر هه‌ندێك پرسی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌ئافره‌تان بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و پرسانه‌ی تایبه‌ته به‌كۆمه‌ڵگه‌و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی سۆشیاڵ میدیا”.
ئافره‌تیكی دیكه‌ی چالاكوان به‌ناوی (ئا‌ڤێستا عه‌لی) ئه‌گه‌ر چی ئه‌و به‌شداربوی نێو كۆنفرانسه‌كه نه‌بوو، به‌ڵام ئاماده‌بونی سه‌رۆك بارزانی و رێزدار مه‌سرو بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵخۆشی كردووه و به‌قه‌لایه‌كی پۆڵاینی ده‌بینێت بۆ پشگیریكردنی ئافره‌تان، ئه‌وده‌ڵێت “له تیڤییه‌كانه‌وه بینه‌ری كۆنفرانسه‌كه بووم، به‌ڵام وام هه‌ست ده‌كرد كه له‌ناو هۆڵی كۆنفرانسه‌كه‌بووم و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵیان تاوتوێی و به‌ربه‌ست و كیشه‌كانی ئافره‌تان و خستنه روی تواناكانمان ده‌كه‌ین، (ئا‌ڤێستا) سالانێكی زۆره كارله‌سه‌ر پرسه‌كانی ئافره‌تان ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تان به‌راورد به‌چه‌ند ساڵی رابردوو به‌ره‌وپیشچونی به‌خۆیه‌وه بینیوه.