ره‌یان مه‌ولوود
به‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ سه‌رچاوه‌و كتێبه مێژووییه‌كانی تایبه‌ت به سه‌ده‌كانی ناوه‌راست له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌تی، چه‌ند جارێك به‌ر ئه‌و راستییه تاڵه ده‌كه‌وین كه هه‌میشه ئافره‌ت وەک بوونەوەرێکی نامۆ‌و ناتەواو سەیرکراوە، ئافرەتیان وه‌ك ئامێرێكی تایبه‌ت بهچێژبهحشین و خزمه‌تكردنی پیاوو دروستكردن و به‌خێوكردنی منداڵ، به‌ڕێكردنی ئیش و كاری ناو ماڵ تهماشاكردووه، تا ئاستی کۆیلایەتی و خزمه‌تكاریی پێگه‌ی ئافره‌تیان هێناوه‌ته خواره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك ناوچه‌و لای هه‌ندێك خێڵ و تیره‌و هۆز،(مێینه) وه‌ك سه‌رچاوه‌ی گوناه و بێ رسقی ته‌ماشا دهكراو وه‌ك باس ده‌كرێت (هه‌ر له‌منداڵییه‌وه زینده به‌چاڵ ده‌كران)، بۆیه پێیان وابوو بوونەتە بارگرانی بەسەریانەوە.
لەوڵاتانی رۆژئاواشدا، بە هەمان شێوە ئافرەتان لە ژیان و دۆخێكی زۆر باش و گونجاو‌دا نه‌بوون، هیچ یاسا‌و رێسایەکی بەرچاو نەبوو بەرگری لە مافەکانیان بکات و جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ژنانی رۆژهه‌ڵات و ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا نه‌بوو(هه‌ڵبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا).
به‌تێپه‌ڕبوونی كات و گۆڕینی سه‌رده‌مه‌كان، رۆڵ و پێگه‌ی ئافره‌تیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ده‌هات، تاراده‌یه‌ك هه‌م مافیان زیاتر بوو، هه‌میش رۆڵ و ده‌سه‌ڵاتیان پێ درا، ئه‌مه‌ش جارێكی تر له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر، له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازییان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو خۆرهه‌ڵات بۆ ئافره‌تان ره‌خساوه‌و به‌دی هاتووه، جیاوازی زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخ و ژیانه‌ی ئافره‌تانی رۆهه‌ڵات و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت تیایدا ده‌ژین، هه‌رچه‌نده به‌راورد به‌ساڵانی پێشوو، دۆخه‌كه ئێستا باشتر‌و گونجاوتره، به‌ڵام هێشتا كه‌مترینی ئه‌و ئاسته‌یه كه ئافره‌تان خۆیان به‌ماف و شایشته‌ی خۆیانی ده‌زانن، چونكه ئه‌وان له‌یه‌ك كاتدا چه‌ندین رۆڵ ده‌بینن و هه‌ر رۆڵێكیشیان پیرۆزی خۆی هه‌یه‌و هیچی كه‌متر نیه له‌وه‌ی تر، ئه‌وان له‌یه‌ك كاتدا، دایكن، هاوسه‌رن، خوشكن، بهخێوكارو په‌روه‌رده‌كاری منداڵه‌كانیانن، كابان و رایكاری ئیش و كاری رۆژانه‌ی مال و خێزانهكانیانن، خه‌مخۆری براو باوك و هاوسه‌رو منداڵه‌كانیان خه‌مێكی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه بۆیان، له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كانیش، هه‌ریه‌كه‌یان و به‌پێی پسپۆڕی و گونجاوی كلتور‌و داب و نه‌ریتی خێزان و ناوچه‌كانیان، سه‌رقاڵی كاركردن و دابینكردنی بژێوی خۆیان و خێزانهكانیانن.
بۆیه، ئه‌وه‌ی ئێستا ئافره‌تانی كورد، ناوچه‌كه و جیهان، به‌ده‌ستیان هێناوه، له‌خۆرا و به‌ئاسانی نه‌بووه، به‌ڵكه ماندوێتی و هیلاكی و قوربانییه‌كی زۆری بۆ دراوه،به‌ڵام هێشتا پێویستی به‌قوربانیدان و كۆڵنه‌دان و بوێری زیاتر و فراوانتر هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان بچنه سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ژیانكردن، نه‌ك هه‌میشه لهپهراوێزو خواره‌وه‌ی هه‌ره‌مه‌كه‌دا بن و هه‌ڵگرتنی قورسایی ههرهمهكهیان بخرێته سه‌ر شان و هیچ مافێكی ژیانكردنیان نه‌بێت.