بهیانی ئهمرۆ پێنجشهممه رێكهوتی 10.4.2025 پارێزگاری ههولێر ئومێد خۆشناو بەیاوەری سەرۆکی شارەوانی هەولێرو شارەوانی یەک، بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کار و ئاشناکردنی هاووڵاتییان بە بەرهەم و جلوبەرگی کوردەواری، فێستیڤاڵی کاری دەستی کرایەوە ….
ئامانجی ئەم فێستیڤاڵە ئاشناکردنی هاووڵاتییانە بە بەرهەمی ناوخۆیی و دەستڕەنگی کە بە نمایشکردنی پۆشاکی رەسەنی کوردەواری و پێشکەشکردنی خواردنە کوردەوارییەکان لە شارە کوردستانییەکانی هەرێمی کوردستان و شارەکانی دیکەی کوردستانی خراونەتە روو.