زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئەمڕۆ یەكشەممە لە پرێمەرلیگ ئەم یارییانە دەكرێن: چێڵسی ـ لێستەر سیتی 17:00، تۆتێنهام هۆتسبێرز ـ بۆرنموس 17:00، مانچێستەر یونایتد ـ ئارسێناڵ 19:30.
* ئەمڕۆ یەكشەممە لە لالیگا: خیتافی ـ ئاتڵێتیكۆ مەدرید 16:00، ریال مەدرید ـ رایۆ ڤاییكانۆ 18:15، ئاتڵێتیك بلباو ـ ریال مایۆركا 20:30، ریال بێتیس ـ لاس پاڵماس 20:30، ریال سۆسیداد ـ سێڤییا 23:00.
* ئەمڕۆ یەكشەممە، لە سێریا ئەی ئیتاڵیا: هێلاس ڤیرۆنا ـ بۆلۆنیا 14:30، ناپۆلی ـ فیۆرێنتینا 17:00، ئیمپۆلی ـ رۆما 20:00، یوڤێنتۆس ـ ئاتاڵانتا 22:45.
* ڤینسینت كەمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن: مانوێل نۆیەر تووشی پێکان بووە، بۆیە تاوەکو کۆتایی یارییە نێودەوڵەتییەكان پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری هەیە، بە تەواوەتی نازانم نۆیر کەی لە پێکانەکەی رزگاری دەبێت و هیوادارم بە زووترین کات لە پێکانەکەی چاكبێتەوە.
* ڤینسینت كەمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن: سێشەممەی داهاتوو یارییەکی گرنگمان لە پێشە بەرامبەر بایر لیڤەرکۆزن لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەگەر بیرکردنەوەیان تەنها بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرکووزن بێت دڵنیابە باجەكەی دەدەین.
* ئارنی سلۆت راهێنەری یانەی لیڤەرپوول: محەمەد سەڵاح بەهۆی ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان، لە یاری چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ گۆڕانکاریم پێکرد نیگەران بوو، سەڵاح ئەگەر لە رۆژی خۆشی نەبێت دەتوانێت گۆڵ بکات و هاوکارمان بێت بۆ بردنەوە، هەربۆیە زۆر بە کەمی لە یارییەکان گۆڕانکاری پێدەکەم.
* ئارنی سلۆت راهێنەری یانەی لیڤەرپوول: سۆبۆسلای یاریزانێکی زۆر لێهاتووە، ئەو یاریزانە هەمیشە زۆرترین راکردنی هەیە لە ناو یاریگا، بۆیە زۆر لە ئاستی ئەو یاریزانە رازیم، راستە بەشێک لە یاریزانەکان کاتێک تەنها پێنج خولەک دەرفەتی یاریکردنیان پێدەدرێت نیگەران دەبن، بەڵام ئەمە شتێکی ئاساییە و ئێمە هەموو ئامانجمان بردنەوەیە.
* لە پاڵەوانێتی تێنسی ئێندیانا وێلزی ئەمریکای هەزار خاڵی، ستێفانۆس تێنسزانی یۆنانی و پۆڵینی هەشتەمی پاڵەوانێتیەکە، رووبەڕووی تیاگۆی بەڕازیلی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە، بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش چوار و شەش دوو بوون. بەم بردنەوەیە ستێفانۆسی پۆڵینی هەشتەمی پاڵەوانیتیەکە، گەیشتە قۆناغی سێیەم و لەم قۆناغەش، رووبەڕووی ماتیۆ بێرتێنی ئیتاڵی دەبێتەوە.
* لۆس ئانجلۆس کلیپەرز لە پێناو گەیشتن بە شەش یانەکەی پێشەوەی کۆمەڵەی رۆژاوای خولی باسکەی ئەمریکا، ئەمجارەیان لە یاریگای خۆی رووبەرووی نیۆیۆرک نیکس بووەوە، لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی 105 خاڵ بەرامبەر 95 خاڵ، لە میوانەکەیان بردەوە. لەم یارییە جەیمز هاردن بە تۆمار کردنی 27 خاڵ و هەروەها لیۆناردۆ بە تۆمار کردنی 20 خاڵ، سەرکردایەتی بردنەوەی تیپەکەیان کرد. لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە لە کارل ئانتۆنی 23 خاڵ و میکال 22 خاڵیان بۆ نیۆیۆرک نیکس تۆمار کرد، بەڵام نەیانتوانی رێگری لە شکستی یانەکەیان بکەن.
ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر