مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
لە ژمارەی ئەمڕۆی کۆهەواڵدا، باسی ئەستێرەی ئینگلیزیی یانەی ریاڵ مەدرید جود بێلینگهام دەکەین، لەسەر ئاست و ڕۆڵی لە سەرکەوتنەکانی یانەکەی و ڕۆڵی مۆرینهۆ لە پێشکەوتنی ئاستی و بۆچوونی خودی یاریزانەکە لەسەر چەند یاریزانێک و پرسێکی دیکە.
بێلینگهام، خەریکی درووینەوە و شکاندنی هەموو ژمارەکانە و لەسەر هەموو شتێکیش قسەی کرد
سەرەڕای ئاستێکی بەرز و سەرنجڕاکێشی بە درێسی ڕیاڵ مەدریدەوە و تێپەڕاندنی ژمارەی پێوانەیی هەندێک لە ئەفسانەکانی یانەکەی، بەڵام جود بێلینگهام کاتێک بەراورد کرا بە یەکێک لە گەورەترین ئەو یاریزانانەی درێسی ریاڵی پۆشیوە، پاشەکشەی کرد و ئەوی لە خۆی بە باشتر دانا.
لێدوانەکانی ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە دوای سەرکەوتنە گەورەکەی ڕیاڵ مەدرید هات کە رۆژی سێشەممە بە ئەنجامی 5-1 لە یانەی ئایندهۆڤنی بردەوە، ئەوەیش لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی ڕیزبەندیی گشتیی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا، لە یارییەکەدا بێلینگهام گۆڵی دووەمی تیپەکەی تۆمار کرد دوای ئەوەی لە نیوەی دووەمدا بە ئاستێکی نایاب و نموونەیی دەرکەوت.
لە قسەکانیدا کە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی گواستیەوە، بێلینگهام وتی: “هەست بە فشار ناکەم کاتێک بەراورد دەکرێم بە زینەدین زیدان؛ لەڕاستیدا ئەوە شکۆ و شەرەفێکی گەورەیە. فشاری ڕاستەقینە لە بردنەوەی یارییەکاندایە. من شتگەلێک دەکەم کە ڕەنگە کەسانی دیکە هاوشێوەی ئەوەی ببینن کە پێشتر زیدان کردوویەتی، بەڵام ئەو زۆر لە باشتر بوو.”
بێلینگهام هەڵوێستی خۆی لە بارەی بەکاپتنبوونی یانەی ڕیال مەدرید ئاشکرا دەکات
هەروەها یاریزانە ئینگلیزییەکە باسی لە ئەگەری بوون بە کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد لە داهاتوودا. بەڵام ڕێزی بێپایانی بۆ سەرکردە و کاپتنەکانی ئێستای تیپەکە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە شتێک نییە کە لەم قۆناغەدا بیری لێ بکاتەوە.
وتی: نازانم، ئێمە لە ئێستادا سەرکردە و کاپتنی ناوازەمان هەیە، وەک تیبۆ، فیدی، ڤینی و ڕۆدریگۆ. ئەو یاریزانانەن کە چەندین وەرزیان لێرە بەسەر بردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە پێگەی و ناوەندی ئێستەی یاریکردنیدا هەست بە ئاسوودەیی دەکات و بەردەوامە لە فێربوون و گەشەکردن و پەرەپێدان بە ئاستی خۆی. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کار لەسەر باشترکردنی زمانی ئیسپانی دەکات و سوودێکی زۆر لە ئەزموونی هاوڕێکانی لە ژووری جلگۆڕین وەردەگرێت.
ڕاستییەکانی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە… بێلینگهام ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێ: جارێ نا
بێلینگهام ڕەتی کردەوە هیچ دانوستانێکی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەوەش دوای ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاو بوونەتەوە و باسیان لەوە کرد یانەکە نزیکە لە ڕێککەوتن لەگەڵیدا لەسەر گرێبەستێکی نوێ.
ئەو دەڵێ: بەڕاشکاوی بیڵێم، قسەم لەگەڵ یانەکە نەکردووە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم، ئەوەم بینی کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو دەکرایەوە، بۆیە لە باوک و دایکمم پرسی، ئایا ئەمە ڕاستە یان نا؟
لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی کردەوە کە داهاتووی لە یانەی ڕیال مەدرید مایەی نیگەرانی و دوودڵی نییە بۆی، بەڵکوو زۆر دڵخۆشە لە یانەکە و بە ژیانی خۆی لە ئیسپانیا.
ئاماژەی بەوەشک ردووە، بێگومان دەمەوێت لێرە بمێنمەوە، یارییەکی باش دەکەم، چێژ لە تۆپی پێ و یاریکردنم وەردەگرم، زۆرم پێ خۆشە لێرە لە ئیسپانیا بژیم، بۆ من هەموو شتێک لەم یانەیەدا لە ئێستادا تەواو و بێ کەموکوڕی و نموونەییە، سەبارەت بە گرێبەستەکەم و هەر درێژکردنەوەیەک، ئەوە شتێکە کە دواتر بیری لێبکەمەوە.
ئەم قسانە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو ڕۆڵە بەرچاوە دێت کە یاریزانە ئینگلیزییەکە لەناو پڕۆژەکەی ڕیاڵ مەدریددا بۆ خۆی جێگیری کردووە، لەوەتەی پەیوەندی بە تیپەکەوە کردووە، بووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی هێڵی ناوەڕاست، بە توانای پێکەبستنەوەی ئەرکەکانی لە بەرگریکردن و هێرشبردن و لێهاتوویی بۆ چوونە ناو ناوچەی سزای تیپی بەرانبەر.
خۆزێ مۆرینیۆ تەنیا گرنگی بە تۆپی پێ نادات
بێلینگهام باسی لەو گۆڕانکارییانە کرد کە خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر لە یانەی ڕیاڵ مەدرید هێناویەتییە ئاراوە و ئاماژەی بەوەدا کە کاریگەرییەکانی تەنیا لە ڕووی تەکنیکی و تەکتیکییەوە نییە، بەڵکوو سەردەکێشێ بۆ ڕەوش و دۆخی دەروونی نێو پێکهاتەکە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ یاریزانان.
وتیشی: “زۆر شت لە گۆڕاندان، لەنێویاندا کەشوهەوا و ڕەوشەکە. ئەو ڕاهێنەرێکە تەنیا بیر لە تۆپی پێ ناکاتەوە، بەڵکو گرنگی بە هەستی یاریزانەکانیش دەدات، ئەمەش بۆ ئێمە لەڕادەبەدەر گرنگە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەست دەکەین کەسێکمان هەیە کە هەمیشە ئامادەیە لەپێناومان بجەنگێت، هەر بۆیە ئێمەش لە بەرانبەردا شەڕ بۆ ئەو و یانەکە دەکەین، چونکە زۆر دڵخۆشین.
یاریزانە ئینگلیزەکە ئاشکرای کرد کە مۆرینیۆ لە کاتی یارییەکەی بەرانبەر ئایندهۆڤن لە نێوان دوو نیوەکەمدا لە هەندێ شت تووڕە بووە، ئەمەش بەهۆی ئاستی تیپەکە لە نیوەی یەکەمدا بووە.
ڕوونیشی کردەوە: “بەڵێ، کەمێک توڕە بوو، بەڵام ئەوە ئاساییە.” ئەو ڕاهێنەرێکە لە ئاستی باڵا و چاوەڕوانی زۆرمان لێ دەکات، پێم وایە لە نیوەی دووەمدا زۆر باشتر بووین.
بێلینگهام جەختی لەسەر گرنگیی دەستپێکی بەهێزی یارییەکان کردەوە، نەک پشت بە باشترکردنی یارییەکان ببەستێت دوای پشووەکە، هۆشداریشی دا لەوەی ئەگەر درەنگ بچنە نێو کەشوهەوای یارییەکان، ئەوە لەسەر ریاڵ مەدرید زۆر دەکەوێ بەرانبەر ڕکەبەرە بەهێزەکان.
پەیامی بێلینگهام لەسەر ڤینیسیۆس جۆرنیۆر
لە لایەکی دیکەوە، بێلینگهام بەرگری لە هاوڕێ و هاوکارە بەڕازیلییەکەی کرد، ڤینیسیۆس جونیۆر، کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی چەند دڵخۆشە بەوەی ئەو بەرانبەر بە ئایندهۆڤن گۆڵی کرد؟ جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکەی نێوانیان تەنیا لە نێو یاریگە و سەرسامبوون بە ئاستەکەی نییە.
ئەستێرە ئینگلیزەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەو گەنجێکی نایاب و یاریزانێکی ناوازەیە، شێوازی یاریکردنیم پێ خۆش و بە دڵە، بەڵام زیاتر سەرسامم بە کەسایەتییەکەی”.
لەبارەی ئەو ڕەخنە توندانەی هاوڕێکەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد: پێم وایە زۆر هێرش دەکرێتە سەری؛ ڕایەکان لەسەری دابەش بوونە، ئەو پێویستی بە پشتگیری و هاوکاریی هاوڕێکانی هەیە، هەر بۆیەش ئێمە هەمیشە لەگەڵیداین.
ژمارە مێژووییەکان و گەشەسەندنی بەردەوام
بێلینگهام هەروەها لێدوانی لەسەر تێپەڕاندن و شکاندنی ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەکانی ڕیاڵ مەدرید، لەنێویاندا زێدان و دەیڤد بێکهام دا، دوای ئەوەی گەیشتە 17 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگدا.
لەو ڕووەوە وتی: “هەمیشە دڵخۆش و ئاسوودەم، چونکە ئەوانە نموونە و پێشەنگی من بوونە.” “زیدان، بێکهام، مەکمانمان- هەموویان بۆ من نموونەن. یاریکردن بۆ ئەم یانەیە شانازییەکی گەورەیە بۆ من، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووە دەوڵەمەندەکەی”.
لە هەمان کاتدا یاریزانە ئینگلیزییەکەی هێڵی ناوەڕاست، جەختی لەوە کردەوە کە ڕیاڵ مەدرید نابێت تەنیا بە سەرکەوتنەکان ڕازی بێت – تەنانەت لەکاتی مسۆگەرکردنی بردنەوەی گەورەشدا. ڕوونیشی کردەوە کە تیپەکە دەبێت بەردەوام بێت لە فێربوون و باشترکردنی ئاستی خۆی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوەی گرنگە، بەردەوام بەرەو پێش بچین و بیر لەوە بکەینەوە چۆن لە یاریی داهاتوودا باشترین ئاست پێشکەش بکەین
دەشڵێ: تەنیا بردنەوە، یان دووبارەکردنەوەی بردنەوە، بەس نییە، دەبێت فێربین چۆن باشتر یاری بکەین و ئەوەش ڕێک ئەوەیە کە ئێمە بە کردار دەیزانین.”
بێلینگهام ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە گەڕانەوەی ڕیاڵ مەدرید؛ لە سەرەتای نیوەی دووەمدا لەلایەن خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکەوە هێنرایە یاریگا، دوای ئەوەی یارییەکەی لەسەر کورسیی یەدەگ دەست پێ کردبوو، گۆڵی دووەمی ریاڵی کرد، کە گۆڵی پێشکەوتن بوو.
بەم لێدانە بێلینگهام ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیاندە ١١ گۆڵ. بەو پێیە بووە گۆڵکەری نێو ئەو یاریزان و ئەستێرە ئینگلیزییانەی یارییان بۆ ریاڵ مەدرید کردووە. کە پێشتر دەیڤید بێکهام دوو گۆڵی تۆمارکردبوو، ستیڤ مەکمانامان پێنج گۆڵی تۆمار کرد، لەکاتێکدا مایکل ئۆین و جۆناسان وودگەیت هەریەکەیان گۆڵێکیان تۆمارکرد- بەمەش کۆی گشتییان لە پاڵەوانێتییە کیشوەریەکەدا گەیشتە نۆ گۆڵ. بێلینگهام ئێستە بە ئاستێکی ناوازە دەردەکەوێ؟ لەم وەرزەدا تا ئێستا بە گشتی حەوت گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە. جگە لەوەش، تا ئێستا حەوت گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە مۆندیالدا تۆمار کردووە، کە ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا لە هیچ یاریزانێکی دیکەی ئینگلیزیدا هاوتای نەبووە.
مۆرینهۆش سەرسامە بە ئاستی بێلینگهام
مۆرینیۆ سەرسامیی خۆی بەو یاریزانە ئینگلیزییە نەشاردووەتەوە؛ دوای یارییەکی بەرانبەر ئایندهۆڤن، بە “باشترین یاریزانی ناوەڕاستی جیهان” وەسفی کرد. ئەمەش تیشک دەخاتە سەر ئەو ئاست و بەهایەی کە بێلینگهام لە نێو تیپەکەیدا هەیەتی. بە تایبەتی لە توانای لە جووڵەی ئازادنەی لە ناوەندی دروستکردنی یاری. لەگەڵ بوونی توانای زۆری لە یاریکردن لە قووڵایی هێڵێ ناوەڕاست.
کاتێک پرسیاریان لەبارەی ڕۆڵی مۆرینهۆ لە گەشەسەندنەکانی ئەم دواییەیدا کرد، بێلینگهام خۆی بە کورتی هۆکارەکانی پشت باشتربوونی ڕوونکردەوە و بە سادەیی ڕایگەیاند: “مۆرینهۆ، ئەوە و بەس”. لە پەیامێکدا کە ڕەنگدانەوەی توانای متمانەی بە راهێنەر و کاریگەریی لەسەر ئەوە.
هاوکات یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستی کردووە بە هەنگاونان بۆ دەستەبەرکردنی داهاتووی ئەستێرە ئینگلیزییەکەی. درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.کە لە ئێستادا تا ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوام دەبێت. بووەتە پێشینە کاری یانەکە. دەستەی کارگێڕیی یانەکە و مۆرینیۆ، بڕوایان وایە کە بێلینگهام بەهرەمەندێکی جیاوازە و دەتوانێ دەستکەوتی نوێی مێژوویی بۆ ریاڵ دەستەبەر بکات. ئەمە سەرەڕای گرنگیدانەکانی یانەکانی پرێمەرلیگ بەو یاریزانە، کە پێشتر بیلینگهام خۆی ئۆفەرەکانی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی ڕەت کردبووەوە.
ریاڵ مەدرید و پێنجەم بردنەوەی لەسەریەک لە چامپیۆنس لیگ
یانەی ڕیاڵ مەدرید، پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەکی لە قۆناغی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە دەست هێنا، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک یانەی ئایندهۆڤن بە گۆڵێکی ئیڤان پێریشیچ پێش کەوت. بەڵام دواتر ریاڵ دۆخەکەی پێچەوانە کردەوە و بە ئەنجامی 5-1 بردنەوەیەکی گەورەی بە دەست هێنا.
دوای ئەو گۆڵەی یانە هۆڵەندییەکە، فیدێ ڤالڤێردی گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد، دواتر گۆڵێکی جود بێلینگهامی بە دوادا هات، ئینجا سەرەی کیلیان ئمباپێ و پاشتر گۆڵی کۆتایی لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە، یانەی ریاڵ مەدرید، لە پێنج یاریدا گەیشتە 15 خاڵ، بە تەنیا لە لوتکەی ڕیزبەندیەکەدا جێی خۆی توند کردووە و هیچ خاڵ و یارییەکی لە دەست نەداوە. ئەوەیش هیوای بە هاندەرانی یانەکە بەخشیوە کە ریاڵ مەدرید ئەمساڵیش ناسناوی جامە دووگوێیەکە بباتەوە.
