ئەسعەد ئیسماعیل
ئاگێت کابایێل پاڵەوانە کوردەکە ئامادەکاری دەکات بۆ قورسترین شەڕ لە دژی نێڵسن هایسا لە کێشی قورسی جیهانی WBC کە بڕیارەکە یارییەکە لە مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
یەکێک لە گەورەترین و بەهێزترین ڕکابەرییەکانی کێشی قورسی جیهان بڕیارە لە ڕۆژی شەممە، 28ـی مانگی داهاتوو لە یاریگا و گۆڕەپانی ناوداری (مێرکور شپیڵ – ئارێنا) لە شاری دوسلدۆرڤی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.
ئاگێت کابایێل، پاڵەوانی کوردی جیهانی کێشی قورسی WBC، لەم ململانێیەدا بۆ یەکەمجار بەرگری لە ناونیشانی پاڵەوانێتییەکەی دەکات، بەرامبەر بە پیاوی نەبەزراوی ئالبانی نێڵسن “هایسای ئالبانی”.
نێڵسن هایسا، بە تۆمارێکی پڕ لە سەرکەوتن و بێدۆڕان، هەروەها بە خاوەندارێتی هێزێکی ترسناک بەتایبەتی لە لێدانە لەناکاوەکانی، خۆی بۆ ئەم شەوە گەورەیە ئامادە دەکات.
دوو زەبەلاحی بێدۆڕان لە WBC. شەوێکی مێژوویی و لە دوسلدۆرڤ چاوەڕوانیان دەکات.
عەگید کابایێل هەڵگری پشتێنی کێشی قورسی ئەنجوومەنی جیهانیی بۆکسێن (WBC)، ئامادەکاری دەکات بۆ بەرگریکردن لە نازناوەکەی لە یاریگەیەکی گەورەی شاری دوسڵدۆرف لە وڵاتی ئەڵمانیا.
کابایێل لە پەیامێکی فەرمیدا ئاشکرایکرد، رۆژی 28ـی مانگی 11ـی ئەمساڵ یەکەم شەڕی خۆی بۆ بەرگریکردن لە پشتێنی کێشی قورسی جیهان ئەنجام دەدات. ئەم رووبەڕووبوونەوەیە ئەمجارە لە یاریگەیەکی گەورە لە شاری دوسڵدۆرف بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە شەڕی پێشوویدا سەرجەم بلیتەکانی هۆڵەکە لە ماوەی تەنیا 5 رۆژدا تەواوبوون.
بۆکسێنەرە کوردەکە ئاماژەی بەوە کرد بەهۆی داواکارییەکی زۆر لەسەر تکتەکان، بڕیاریانداوە شەڕەکە بگوازنەوە یاریگەیەکی گەورەتر، داواشی لە هاندەران کرد بەشداری لە ناونووسینی پێشوەختەدا بکەن و گوتی “با هەموو جیهان ببینێت ئێمە چەند گەورەین”.
عەگید کابایێل یەکێکە لە دیارترین بۆکسێنەرانی کێشی قورسە لە جیهاندا و خاوەنی تۆمارێکی بێ شکستە لە یارییە پیشەگەرەکاندا، پێشتریش بە بردنەوەی لە چەندین پاڵەوانی بەناوبانگی جیهانی پێگەی خۆی لە ریزی یەکەمی بۆکسێنی جیهان چەسپاندووە.

