ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لی کانگ ئین یاریزانی نوێی یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید، شوێنی خولیان ئەلڤارێز دەگڕێتەوە، لە لێدوانێکدا رایگەیاند سیمیۆنی لە هەر شوێنێک یاری پێ بکات ئامادەیەم دەشڵێت: من بە نیەتی ئەوە هاتوومەتە مەدرید دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم زۆرترین ناسناو بەدەست بهێنم.
دوای ئەوەی لەم هاوینە لی کانگ ئین ناوەراستکار و هێرشبەری کۆریای باشوور لی کانگ ئین لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا، بەرامبەر نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید ئیسپانی گواسترایەوە، لە دوای هیولمەند و ئالێخاندرۆ گریماڵدۆ و رۆمێرۆ بووە چوارەمین گواستنەوەی ئەم هاوینەی رۆخێ بلانکۆس.
لی کانگ ئین لە یەکەمین یاریی ئەم وەرزە بە درێسی ئاتڵێتیکۆ مەدرید یەکەمین گۆڵی کرد و بووەتە ئومێدی یانەکەی، تەنانەت هاندەرانی یانەکە پێیانوایە ئەو یاریزانە لاوە دەتوانێت شوێنی خولیان ئەلڤارێز بگرێتەوە.
لی کانگ پێشتر لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە ریزەکانی تیپی لاوانی یانەی ڤالێنسیا کرد و پاشان لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە مایۆرکا کرد و لەوێشەوە لە ساڵی 2023 چووە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا.
یاریزانەکەی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور دوای ناساندنی بە میدیاکان درێسی ژمارە حەوتی پێشکەشکرا و پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید زۆرترین ناسناوی بەدەست بهێنێت.
لی کانگ ئین دەڵێت: من لە منداڵییەوە لە ئیسپانیا ژیاوم و لێرە گەورە بووم، دەمزانی ئاتڵێتیکۆ چ یانەیەکی گەورەیە و کاتێک قسەیان لەگەڵ بریکارەکەم کرد، تەنها شتێک لە مێشکمدا ئەوە بوو کە پەیوەندی بە ئاتڵێتیکۆ مەدریدەوە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم یارمەتی ئەم یانەیە بدەم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر. من بەم نیەتەوە هاتووم و دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم زۆرترین ناسناو بەدەست بهێنم.
لی کانگ ئین گوتیشی: باوەڕم وایە کە گرنگترین شت هاوکاریکردنە، ئەویس بۆ باشتربوون و بەم شێوەیە دەتوانین خۆشییەکی زۆر بهێنینە ئاتلێتیکۆ مەدرید هەموو هاندەرانی ئاتڵێتیکۆ، ژمارە حەوت لە ئاتڵێتیکۆ مەدرید ژمارەیەکی زۆر تایبەتە، یاریزانە گەورەکانی تۆپی پێ و چەندین ئەفسانە پۆشیویانە، بەڵام هەوڵ دەدەم بیر لەم بابەتە نەکەمەوە. من پێموایە گرنگ ئەوەیە یارمەتی تیمەکە بدەم، ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر بم بۆ ئەوەی بتوانم یارمەتی تیمەکە بدەم.

