مامەیارە ئەحمەد
ئێلێنا رایباکینا خانمە تێنسزانی کازاخستانی بەهۆی پێکان، دەرفەتی پێشەنگایەتی ریزبەندی خانمە تێنسزانەکانی جیهانی لەدەستدا.
ئێلینا رایباکینا خانمە تێنسزانی کازاخستانی و دووەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان، لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سینسیناتی ئەمریکا رووبەڕووی ئیگا سواتیک بووەوە.
رایباکینا دەرفەتی ئەوەی هەبوو بە بردنەوە لەم یارییە و بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانێتیەکە، سەرکەوێت بۆ پلەی یەکەمی ریزبەندی باشترین خانمە تێنسزانەکانی جیهان، بەڵام پێکان بووە رێگر لە بەردەمی و نەیتوانی بەردەوامی بە یارییەکە بدات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.
بەم شێوەیە ئیگا سواتیک خانمە تێنسزانی پۆڵەندی توانی ببێتە براوەی یارییەکە و سەرکەوت بۆ قۆناخی پێشکۆتایی و لە قۆناخەش، رووبەرووی جیسۆکا پیگۆلا خانمە تێنسزانی ئەمریکی دەبێتەوە.
ئێلێنا رایباکینا، تەمەنی 27 ساڵە، خاوەنی رەگەزنامەی وڵاتانی رووسیا و کازاخستانە، پێشتر نازناوی پاڵەوانێتی تێنسی ئوسترالیای 2025 و نازناوی ویمبڵدۆنی لەندەنی بردووەتەوە.

