رۆژنامەی ھەولێر

زەماوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ دایکی منداڵەکانی دەکات

ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی دوای 10 ساڵم بڕیاری دا هاوسەرگیری لەگەڵ جورجینا رۆدریگێزی هاوڕێی بکات و پێشبینی دەکرێت لە ئاهەنگی زەماوەندەکە دەیان کەسایەتی ناسراو ئامادە بێت.

نزیکەی 10 ساڵ لەمەبەر، بە دیاری کراوی لە ساڵی 2016 رۆناڵدۆ و جۆرجینا یەکتریان ناسی و کەوتنە داوی خۆشەویستی و ىڕیاریاندا بە یەکەوە بژین، دوای 10 ساڵ لە بەیەکەوە بوون، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوە لەگەڵ جۆرجینای خۆشەویستی بە فەرمی ژیانی هاوژینی پێک بهێنن.
لە ساڵی 2016، رۆژێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ سەردانی فرۆشگای گووچی دەکات بۆ کڕینی کەلوپەلی تایبەت، ئەو کات کچێک بە ناوی جۆرجینا وەکو یاریدەدەری فرۆشتن کاری دەکرد و لەو کاتەوە ئەو دوو کەسایەتییە پێکەوە ئاشنا بوون.
ئاژانسی ئاسۆشیتێد پرێس بڵاویکردووەتەوە بەپێی زانیارییەکان بڕیارە شەممەی داهاتوو کە دەکاتە هەشتی ئاب کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جۆرجینا ڕۆدریگێز لە دورگەی مادێرای زێدی ڕۆناڵدۆ لە پورتوگال هاوسەرگیری بکەن.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم مەراسیمە لە کڵێسا گەورەکەی فونشاڵ لە پایتەختی دوورگەی مادێرا بەڕێوەبچێت و دواتر مەراسیمی پێشوازیکردن لە میوانەکان لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی لۆکسی ساڤۆی پالاس بەڕێوەبچێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 رایگەیاند، بڕیاریداوە دوای پاڵەوانێتیەکە بە شێوەیەکی فەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا بکات، دۆن وای دانابوو بتوانێت مۆندیال بباتەوە و بەشێکی مەڕاسیمەکەشی تایبەت بکات بە جامی مۆندیال.
جۆرجینا ڕۆدریگێز و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خاوەنی دوو کچن، جۆرجینا یارمەتی پەروەردەکردنی سێ منداڵی دیکەی ڕۆناڵدۆی داوە. ئەو دوو هاوسەرە لە ساڵی 2022 یەکێک لە دووانە تازە لەدایکبووەکانیان لەدەستدا کە کوڕێک بوو.
بە گوێرەی رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی، پێشبینی دەکرێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی هەفتەی داهاتووی لەگەڵ جۆرجینا بانگهێشتی ئەم کەسایەتییانە بکات، کیلیان ئێمباپێ، ڤینسیۆس جۆنیۆر، کۆنۆر مگریگۆر، حەبیب نورمحەمەدۆڤ، ڤین دیێزل، پیێرس مۆرگان، ریۆ فێردیناند، رۆدریگۆ، ریهانا، جێنیفێر لۆپێز
دریک (گۆرانیبێژی راپی کەندی)، ترافيس سكوت (گۆرانیبێژی راپی ئەمەریکی) لەگەڵ سپید یوتیوبەری ناوداری ئەمریکی.
هەمان سەرچاوە نووسیویەتی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ زەماوەندەکەی لەگەڵ جۆرجینیا بانگهێشتی سەرجەم یاریزانەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەکات جگە برۆنۆ فێرناندێز و جواو نێڤێس نەبێت.