مامەیارە ئەحمەد _ هەولێر
دوای گەڕانەوەیان لە ئەمریکا و بەدەستهێنانی ناسناوی جامی جیهانی 2026، بەشێوازی جیاواز پێشوازی لە شاندی هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئەرجەنتین کرد. لە نێویاندا شا فلیپی شەشەمی ئیسپانیا پەیامێکی بۆ یاریزانانی وڵاتەکەی نارد. خانەوادەی شای ئیسپانیا پێشوازی لە پاڵەوانەکان کرد هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە شەوی یەکشەممەی رابردوو لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2026 و لە شاری نیوجێرسی ئەمریکا و لە یاریگای مێتلایڤ، رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو بونەوە، لە کۆتاییدا لارۆخا توانی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە مێسی و هاوڕێیەکانی بباتەوە و بۆ دووەمجار لە مێژوو ناسناوەکەیان بەدەستهێنا. شاندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی 2026، گەڕانەوە ئیسپانیا و لە فڕۆکەخانەی شاری مەدرید پێشوازیان لێکرا، دواتر بەرەو کۆشکی زارزوێلا بەڕێ کەوتن و لەوێ فلیپی شەشەم شای ئەو وڵاتە لەگەڵ ماڵباتەکەی پێشوازییەکی گەرمیان لە سەرجەم ئەندامانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان کرد. دوای پێشوازی کردن لە شاندی هەڵبژاردەکەیان شا فلیپی شەشەم سوپاسی راهێنەر و یاریزان و هەموو ستافی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد و گووتی، شازدە ساڵ لەمەوبەر کاتێک بۆ جاری یەکەم ناسناوی مۆندیالیان بردەوە، ئەو کاتە زۆربەتان منداڵ بوون، بەڵام ئێستا گەورە بوون و دووەم ناسناوی مۆندیالتان بردەوە، سوپاستان دەکەم کە دڵی هەموو گەلەکەتان خۆش کرد. دەقی پەیامی شای ئیسپانیا “بەراستی جەنگاوەر بوون، هاوسۆزی و دەستپاكییەکی گەورەتان نیشان دا و بە ئاستێکی بەرز و بێوێنە ناسناوەکەتان بردەوە. ئەو دوو ئەستێرەیەی کە زۆر بەشۆخ و شەنگ بۆ سەرجەم ئیسپانیا دەدرەوشێنەوە بۆ هەمیشە هی ئێوە دەبن، بەڵام ئێوە هەمووتان تیمێکی ئەستێرەیی و ئەفسانەیین لە مێژووی تۆپی پێی ئێمە و وەرزشی ئیسپانیا، شازدە ساڵ بەسەر بەدەستهێنانی یەکەم ناسناوی مۆندیال لەلایەن هاوڕێیکانتانەوە تێپەڕیوە، هەندێکتان ئەو کاتە منداڵێکی ساوا بوون و ئێستاش جارێکی دیکە ئیسپانیاتان کردەوە پاڵەوانی جیهان، سوپاس بۆ ئێوە کە توانیتان ناسناوی جامی جیهانی بگەڕێننەوە ماڵەکەتان. ئەمڕۆ ئێمە پاڵەوانی جیهانین لە ساڵی 2026 و هەروەها لە ساڵی 2023 خانمەکانی ئێمەش ئێمەیان سەربەرز کرد و ئەوانی ناسناوی جامی جیهانیان بردەوە. لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026، ئیسپانیا بە تاکە گۆڵێکی فێران تۆرێس شکستی بە ئەرجەنتین هێنا، ماتادۆرەکان دوای 16 ساڵ جارێکی دیکە نازناوەکەی بردەوە. رۆدری ناوەراستکاری ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی مۆندیالی 2026 دیاریکرا، پاو کۆبارسی بەرگریکاری ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی لاوی مۆندیالی 2026 دیاریکرا، ئۆنای سیمیۆن بە باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی 2026 دەستنیشانکرا. وەکو پاڵەوان پێشوازی لە یاریزانانی ئەرجەنتین کرد دوای بەدەستهێنانی پلەی دووەمی مۆندیالی 2026 یاریزانانی ئەرجەنتین بە رابەرایەتی مێسی گەڕانەوە وڵاتەکەیان و لە بۆیسن ئایرس پێشوازییەکی گەرم و گەورەیان لێکرا، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەیتوانی ببێتە پاڵەوان و یاری کۆتایی بە گۆڵێکی بێوەڵام بە هەڵبژاردەی فرەنسا دۆڕاند، بەڵام هاندەرانی ئەرجەنتین بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیان لە یاریزانەکان کردو سوپاسی تیمەکەیان کرد بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی مۆندیال، هاندەرانی ئەرجەنتین دەڵێن: سوپاسی هەڵبژاردەکەمان دەکەین پێنج ساڵە بەرزترین ئاستیان پێشکەش کردووە لە دوایین دوو مۆندیال جارێک بوونە پاڵەوان و جارێکیش پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە.

