محمد لادێ – ههولێر
ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە کەمکردنەوەی ڕۆژانی کار بۆ چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا (بەبێ دەستکاریکردنی مووچە)، سەرکەوتنێکی بێوێنەی بەدەست هێناوە.
ئامارەکان نیشانی دەدەن ئەم سیستەمە نوێیە نەک هەر ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکانی کەم نەکردووەتەوە، بەڵکو دڵخۆشی، ئۆقرەی دەروونی و وزەی ئەرێنی کارمەندانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز کردووەتەوە. پتر لە ٪٩٠ی ئەو کۆمپانیایانەی بەشدارییان لەم پرۆسە ئەزموونییەدا کردووە، بڕیاریان داوە بە تەواوی کار بەم خشتە نوێیە بکەن و نەگەڕێنەوە بۆ سیستەمی پێشوو، ئەمەش وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی لە کەرتی کاردا سەیر دەکرێت.

