ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
یانەی هەولێر، نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵپارێزیی نێودەوڵەتیی کورد سەهەنگ موحسینی نوێ کردەوە و لە ریزەکانی یانەکەدا بەردەوام دەبێت.
سەرهەنگ موحسین، کە کاپتن و سەرکردەیە لە یانەی هەولێر، بە یەکێک لە گۆڵپارێزە هەر ناسراو و بەناووبانگەکانی کوردستان دادەنرێت و وێڕای ساڵانێکی زۆر یاریکردن بۆ یانەی هەولێر، لە ریزی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی عێراقیش یاریی کرد.
سەرهەنگ موحسین، وێڕای یانەی هەولێر، لە خولی عێراق لە ریزەکانی یانەکانی ئەمانەی بەغدا و نەجەفیش یاریی کردووە.
سەرەتای وەرزی ڕابردوو، کاپتن سەرهەنگ موحسین گەڕایەوە یانەی هەولێر و بەشداریی بەشێکی یارییەکانی یانەی هەولێری کرد، وەکوو سەرکردەش لە هێڵی یەدەگ، بەردەوام هێزێکی مەعنەوی بوو بۆ یاریزانانی یانەکەی.
یانەی هەولێر راگەیاند، کە گرێبەستی سەرهەنگ موحسینیان نوێ کردووەتەوە و وەرزی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە ریزەکانی یانەی هەولێر بەردەوام دەبێت.

